رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

ئینسان

ئنسان: دوو جۆر تاریف لە ئینسان بوونی هەیە. یەک: لە لایەن زیندەوەری و زیندەوەر ناسی. دوو: لایەنی فەلسەفی ئینسان بوون. لە بەشی یەکەمدا مرۆڤ ئاوا تاریف دەکرێت: بوونەوەرێک زیرەک کە لە سەر دوو لاقی دەوەستێک و ڕاست دەوەستێت. ساحێبی جۆرە جیاوازەکانی ئۆرگانیزمی ژیانە وەکو: دڵ، مێشک ، گوورچیلە و چیتر. ئەم بوونەوەرە بیر دەکاتەوە و کۆمەڵگا دەخولقێنێت و بە شێوازی کۆمەڵایەتی ئەژی. زیندەوەر ناسەکان بەم شێوازە مانای مرۆڤ دەکەنەوە. جا ئێوەش دەتوانن هەزاران شتی دیکەشی بۆ بێژن. بەڵام ئەوەی کە ڕوونەوە لە لایەنی زیندەوەر ناسیەوە مرۆڤ هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ بوونەوەرەکانی دیکە نیە. بۆیە زیندەوەر ناسەکان بۆ ئەوەی تاقیکاری لەسەر مرۆڤ نەکەن دێن و کەڵک لە زیندەوەرانی دیکە دەگرن. بۆ نمونە مشک و بەراز و چیتر ، کە ئەمە نیشانی دەدات لەو لایەنەوە مرۆڤ بەشێکە لە سرووشت. بەڵام! بەڵام مرۆڤ ئەگەر ئەوەندە نزیکە لە باقی بوونەوەرەکان بۆچی لەوان جودایە؟ مەگەر ئەوەی بێژین بیرمەندان نازانن، بەڵام ئایا بیرمەندان نازانن؟ ئەرەستوو وەکو یەکێک لە بیرمەندانی کۆنی یۆنانی ئێژێت : مرۆڤ بە هۆی سیاسی بوونیەوە لە باقی بوونەوەرەکان
پست‌های اخیر

بیرەوەری

منداڵ بووم بە زۆر ئەمتوانی نوێڵ هەڵگرم. هەرچەن نوێڵەکە زۆر گەورە بوو. ڕەنگە نەزانن نوێڵ چیە! نوێڵ کەرەستەیەکە لە ئاسن پتەو بۆ ئەوەی بەردی پی بشکێنی و یا بیتلێنی هەروەها فارسیەکەی دەبێتە "اهرم". زەویەکمان هەیە لە دەمی ڕووبارێکە کە جاران(ئەوەی بۆ منیان گێڕاوەتەوە پەنجا شەست ساڵ پێش) هەموو کاتێک ئاوی بووە بەڵام ئێستا تەنیا سەرەتای بەهار بەفراوێکی هەیە و ئەویش تەواو بووە دیارە حکومەت بە لێدانی زنجیرە بەربەست لە سەر ڕێگای ئەو ڕووبارە وشکی کردوە ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە زەمانی پێش ئەم حکومەتە زەووی دێم لە ئاوایی ئێمە زۆر کەم بوو بەڵام ئێستا بە گشتی پشتی جادە بووە بە دێم و خەڵک مەجبوورن بۆ دەرهێنانی ئاو چا لێبەن و ئاو لە دڵی عەرزەوە بێننە سەر بۆ کشت و کاڵ. بەهەرحاڵ بچینەوە سەر باسی نوێڵەکە و زەویەکە، ئەم زەوویەی ئێمە لەو کاتەدا کە شەڕ هەبوو لە نزیکی پایەگایەک بوو کە حکومەت درووستی کردبوو و دیارە بەو بۆنەوە بەشێکی زۆری کەوتبووە ژێر کاریگەری ئەو شەڕە و هەروەها ڕووبارەکەش بە هانینی بەردی گەورە بۆ ناو زەویەکە زۆر کێشەی درووست کردبوو و بەشێک زۆر لە زەوویەکە چیتر بە کەڵکی کشت و کاڵ نەدەهات

چیرۆکی ‏مرۆڤی ‏سکەڕۆ

چیرۆکی: مرۆڤی سکەڕۆ ــــــــــــ باڵای ڕەحەت دوو میتر ئەبوو. گشت ڕۆژێک دەهاتە و دەیوت بابۆڵەیەکم پێ بدە و منیش درووستم دەکرد و پێم دەدا. ڕەش پێش نەبوو. ئەو قەرەچی بوو. قەرەچەکان ڕەنگێکی گەنمی تۆخیان هەبوو کە هەر لە دوورەوە جیادەکرانەوە لە ئرووپاییەکان. ئرووپایی کاڵ و قژ سوور و چاو کەوە بوون. تەبێعەتەن ئەمان سەری ناوچاوانیان ڕەش بوو. بە دەنگی بەرز و لە ناو قۆڕگەوە قسەیان دەکرد. هەموو کات پێدەکەنین.  زۆر زلە بوو پان و پۆڕ و باڵا بەرز. جاری ئەوەڵ کە بینیبووم لە خەیاڵ خۆما وتم ئەمە "مەگەر حکومەت تێری کات" . ناو دووکان چوار یا پێنج کەسی دیکەش هاتن. قاچی خێر بوو هەر کە هات چوار پێنج کەسی بە دوای خۆیا هێنا کەسێک دیکەش ماتڵ بووبابۆڵەکەی پێ بدەم. ڕۆشتم سفارشەکەی بگرم و نانی بۆ چاک کەم پسمام وتی: بوەستە من سفارشەکان ئەگەر تۆ چاکیان بکە ئەو قڵەو بوو نەیەتوانی فرز هەڵسووڕێت وتم باشە. نۆبەی ئەو کوڕەیە بزانە چی ئەوێت. چوو بۆ لای دانەیەک دیکە و سفارشی گرت و چاکم کرد. دانەیەک دیکە هەروەها. وتم پسمام نۆبەی ئەم کووڕەیە ئەم پێشتر هاتووە. وتی وازی لێ بێنە ئەو قەرەچیە با ئرووپاییەکان نەڕەنجێن ئەگ

سیستم

یک سیستم به چه میماند؟ اگر بخواهیم اشکال متفاوتی از سیستمهای حکومتی را در ذهن خود ترسیم کنیم با رسم شکل چه چیزی میتوانیم داشتە باشیم؟ این چیزی است که من بدان رسیده ام امیدوارم واضح باشد و بتواند نظر شما جلب نماید. وقتی فیلسوفان پرسش از بنیاد انسان را در ذهن خود جستجو میکنند به پرت شدگی انسان میرسند. بدین معنا که انسان وقتی چشم باز میکند در این جهان است.  در نتیجه فیلسوفانی می ایند و دیگر سوال از وجود خدا را بی معنی میپندارند و اصولا میگویند نیازی نیست که ما به این سوال جواب بدهیم که ایا خدایی این جهان را خلق کردە است یا خیر. در همین راستا داستایفسکی میگوید چه کسی دنیا و انسان را خلق را ول کنید بهرحال ما هستیم باید بدانیم چه کسی میخواهد دنیا را خراب کند و انسان را نابود کند. در همین راستا فیلسوف بزرگی مانند شوپنهاور میگوید انسان وقتی چشم باز میکند در یک سرازیری است با سرعت بسیار زیاد، هم انسان در حال دویدن است و هم سرازیری زیر پایش در حال حرکت است. حال فکر کنید اگر انسان بایستد چه اتفاقی می افتد. اگر دیواری در سر راهش باشد چه میشود؟ نابود میشود. له میشود. حال برگردیم به سوال سیستم. سیست

کنترل و انقلاب

اصولا وقتی راهی پیدا نکنید کە حقیقتی را باور کنید در حالی کە این حقیقت می تواند تمام افکار شما را دگرگون کند قطعا میگویید دروغ است و قصد دارید ما را بە بیراهە ببیرید. واژە تئوری توطئە چند است سر زبانها افتادە است؟ جنگ جهانی دوم برای اولین بار دونیا و سازوکار جنگ بە شیوەای جدید بود، هواپیماها وارد شدند، موشک برای اولین بار استفادە شد، ناو هواپیما بر مورد استفادە قرار گرفت و انرژی اتمی برای اولین بار در تاریخ بشر کنترل شد و مورد استفادە قرار گرفت و ... این گونە بود کە ما دنیای پس از جنگ جهانی دوم را دنیایی جدید با ابزارهای جدید مینامیم. میتوانم بگویم زمان برای انسان بە چند روش محاسبە میشود من اینجوری میگویم نمیدانم کسی قبل از من گفتە است یا نە. دنیای قبل از جنگ جهانی دوم و دنیای بعد از جنگ جهانی دوم در دنیای قبل از جنگ جهانی اول انسان برای خودش موجودی ناشناختە بود و این موجود هر لحظه امکان داشت هر عملی انجام دهد و این برای ابرقدرتهایی کە تا پیش از این وجود داشتند همیشە مایەی نابودی بود. تاریخ تمام انقلابهای بزرگ و واقعی بە قبل از جنگ جهانی دوم بر میگشت، انقلابهایی کە هیچ قدرتی در ان

دەوڵەت چیە؟ چۆن دەوڵەت دادەمەزرێت؟ وڵام لە زمانی فردریک نیچە

دەوڵەت وەرگێڕاو له پەرتووکی تەبار ناسی ئەخلاق. بە ڕاستی ئەگەر نیچە ئەمڕۆ زیندوو بوایەت چۆن سەیری کوردی ئەکرد؟ ____ هەر لێراوە بیژم که ئەو ڕووی ڕاستی دەروونی بوونەوەرانەی که ڕووبەڕوی خۆی وەستاوە و لە پێش خۆیدا محوەری شەڕی گرتوە. له ڕووی گۆی زەوی شتی لەو چەشنە نوێ، قووڵ و بێ هاوتایە، جێگای پرسیار و پڕە لە تەزاد. شتێک دووگیانی داهاتوو که ڕواڵەتی گۆی زەوی هەڵەتەکێنێت. بەڕاستی شانۆی لەو چەشنە بینەری خودایی پێویستە. شانۆیەک کە دەستپێکی ئاوەهایە و ئاخرەکەی هیچ ڕوون نیە. _ شانۆیەک ئاوەها ورد، ئاوەها جێگای سەرنج، ئاوەها پڕ له هاتونەهات ناکرێت بێ بایەخ لە سەر گۆی پێکەنینی سەیر بکرێت! بۆ ئەوەی لەمە بەدوا مرۆڤ یەکێک لە ڕێکەوتی ترین و خۆش شانس ترین یاریزانەکانی یاری تاس ئەو "منداڵە گەورە" هراکلیتووسە_ . ناوی جا شانس بێت یا زێئوس_ خۆش شانسێک سەرنج ڕاکێش که ماقت دەکات بەخۆیەوە. هیوا درووست دەکات. کەم یا زۆر یەقین دەخولقێنێت. وەکو بێژی لەگەڵ ئەو شتێک بوونی خۆی بانگ دەدات و ئامادەی دەکات.وەکو بێژیت مرۆڤ نەک ئامانج بەڵکوو ڕێگایە. کونجێکە لە گشتی شتەکان، پردێکه، هیوا دەرە... لە ناو پێش بی
چیرۆکی کورت نووسەر مەسعود پژووهی هەوا تاریک بوو مامه شەمێ چوو بۆ دایەرەکە. سەیری کرد چۆار سەف درووست بوە. ویستی خۆی جودا بکاتەوە و بێژێت من لەوان نیم. بەڵام هەرچێکی کرد کەس لە زمان ئەو حاڵی نەدەبوو. هەوڵی ها کەمێک بە زمانی ئەوان قسە بکات. بۆ ئەوەی لێ تێبگەن. دەستی پێ کرد. بە دەم قسە کردنەوە ڕۆشت...! کارەکەشی ڕانەپەڕا بەڵام کاتێک کە گەڕایەوە بۆ ماڵ نە ئەو بنەماڵەکەی خۆی دەناسی و نە مامە شەمێش چیتر خۆشی دەناسی. هەر بۆیە ئاوارەی کۆڵانەکان بوو و هەر شەوێک لە پەنا کۆڵانێک دەنووست.