رد شدن به محتوای اصلی

چیرۆکی ‏مرۆڤی ‏سکەڕۆ

چیرۆکی:
مرۆڤی سکەڕۆ
ــــــــــــ
باڵای ڕەحەت دوو میتر ئەبوو.
گشت ڕۆژێک دەهاتە و دەیوت بابۆڵەیەکم پێ بدە و منیش درووستم دەکرد و پێم دەدا.
ڕەش پێش نەبوو. ئەو قەرەچی بوو. قەرەچەکان ڕەنگێکی گەنمی تۆخیان هەبوو کە هەر لە دوورەوە جیادەکرانەوە لە ئرووپاییەکان. ئرووپایی کاڵ و قژ سوور و چاو کەوە بوون. تەبێعەتەن ئەمان سەری ناوچاوانیان ڕەش بوو. بە دەنگی بەرز و لە ناو قۆڕگەوە قسەیان دەکرد. هەموو کات پێدەکەنین. 
زۆر زلە بوو پان و پۆڕ و باڵا بەرز. جاری ئەوەڵ کە بینیبووم لە خەیاڵ خۆما وتم ئەمە "مەگەر حکومەت تێری کات" .
ناو دووکان چوار یا پێنج کەسی دیکەش هاتن. قاچی خێر بوو هەر کە هات چوار پێنج کەسی بە دوای خۆیا هێنا کەسێک دیکەش ماتڵ بووبابۆڵەکەی پێ بدەم.
ڕۆشتم سفارشەکەی بگرم و نانی بۆ چاک کەم پسمام وتی:
بوەستە من سفارشەکان ئەگەر تۆ چاکیان بکە ئەو قڵەو بوو نەیەتوانی فرز هەڵسووڕێت وتم باشە. نۆبەی ئەو کوڕەیە بزانە چی ئەوێت.
چوو بۆ لای دانەیەک دیکە و سفارشی گرت و چاکم کرد.
دانەیەک دیکە هەروەها.
وتم پسمام نۆبەی ئەم کووڕەیە ئەم پێشتر هاتووە.
وتی وازی لێ بێنە ئەو قەرەچیە با ئرووپاییەکان نەڕەنجێن ئەگەر ئەم بخەینە پێشیانەوە.
وتم ئاخر چۆن وا دەبێت؟
وتی تۆ نانەکە چاک بکە من ئەزانم.
وتم باش.
کووڕە هاتە پێش ئەمیش وتی تۆ جارێک بوەستە.
کووڕەکە زانی و دیار بوو پێ قەڵس بوو.
لە خەیاڵ خۆما وتم ئیسە یا ئەچێت یا دەنگی هەڵەبڕێت لێمان بەڵام هیچیان ڕووی نەدا چوە ئەو لاوە.
لەم نێوانەدا دوو مشتەری دیکە هاتن.
خۆلاسە نزیک یەک سەعات وەستا تا مشتەری تەواو بوو.
هاتە پێشەوە وتم ئیسە ئێژێت باشە ئێوە خەجاڵەت ناکێشن!!
یا شتێک لەم شتانە.
خۆلاسە ئیتر ئەشێ شتێکی بووتایە.
وتی، بەڵام وتی بابۆڵەیەکم دەوێت.
منیش خەریک چاک کردنی بووم لە پڕێکا وتی ئەوە چی ئەکەن گۆشتی کەمە. کەمێک زیاتری تێخەن!!!
منیش کە زۆر تووڕە بووم لە مێشکی خۆمدا دەنگم هەڵهێنا وتم ئەوەیە دەتەوێت یا نە؟
وتی باشە دەمەوێت.
پارەی خۆی دا و بابۆڵەکەی خۆی گرت و ڕۆشت.
ڕۆژی دواتریش هاتەوە بەڵام ئەمجارە من خۆم بە تەنیا بووم بۆیە نەمخستە دوای خەڵکەوە لەسەر نۆبەی خۆیدا نانم پێدا.


نووسەر:
مەسعود پژوهی

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

چیرۆکی کورت نووسەر مەسعود پژووهی هەوا تاریک بوو مامه شەمێ چوو بۆ دایەرەکە. سەیری کرد چۆار سەف درووست بوە. ویستی خۆی جودا بکاتەوە و بێژێت من لەوان نیم. بەڵام هەرچێکی کرد کەس لە زمان ئەو حاڵی نەدەبوو. هەوڵی ها کەمێک بە زمانی ئەوان قسە بکات. بۆ ئەوەی لێ تێبگەن. دەستی پێ کرد. بە دەم قسە کردنەوە ڕۆشت...! کارەکەشی ڕانەپەڕا بەڵام کاتێک کە گەڕایەوە بۆ ماڵ نە ئەو بنەماڵەکەی خۆی دەناسی و نە مامە شەمێش چیتر خۆشی دەناسی. هەر بۆیە ئاوارەی کۆڵانەکان بوو و هەر شەوێک لە پەنا کۆڵانێک دەنووست.

کنترل و انقلاب

اصولا وقتی راهی پیدا نکنید کە حقیقتی را باور کنید در حالی کە این حقیقت می تواند تمام افکار شما را دگرگون کند قطعا میگویید دروغ است و قصد دارید ما را بە بیراهە ببیرید. واژە تئ...

سیستم

یک سیستم به چه میماند؟ اگر بخواهیم اشکال متفاوتی از سیستمهای حکومتی را در ذهن خود ترسیم کنیم با رسم شکل چه چیزی میتوانیم داشتە باشیم؟ این چیزی است که من بدان رسیده ام امیدوارم واضح باشد و بتواند نظر شما جلب نماید. وقتی فیلسوفان پرسش از بنیاد انسان را در ذهن خود جستجو میکنند به پرت شدگی انسان میرسند. بدین معنا که انسان وقتی چشم باز میکند در این جهان است.  در نتیجه فیلسوفانی می ایند و دیگر سوال از وجود خدا را بی معنی میپندارند و اصولا میگویند نیازی نیست که ما به این سوال جواب بدهیم که ایا خدایی این جهان را خلق کردە است یا خیر. در همین راستا داستایفسکی میگوید چه کسی دنیا و انسان را خلق را ول کنید بهرحال ما هستیم باید بدانیم چه کسی میخواهد دنیا را خراب کند و انسان را نابود کند. در همین راستا فیلسوف بزرگی مانند شوپنهاور میگوید انسان وقتی چشم باز میکند در یک سرازیری است با سرعت بسیار زیاد، هم انسان در حال دویدن است و هم سرازیری زیر پایش در حال حرکت است. حال فکر کنید اگر انسان بایستد چه اتفاقی می افتد. اگر دیواری در سر راهش باشد چه میشود؟ نابود میشود. له میشود. حال برگردیم به سوال سیستم. ...