منداڵ بووم بە زۆر ئەمتوانی نوێڵ هەڵگرم. هەرچەن نوێڵەکە زۆر گەورە بوو. ڕەنگە نەزانن نوێڵ چیە! نوێڵ کەرەستەیەکە لە ئاسن پتەو بۆ ئەوەی بەردی پی بشکێنی و یا بیتلێنی هەروەها فارسیەکەی دەبێتە "اهرم". زەویەکمان هەیە لە دەمی ڕووبارێکە کە جاران(ئەوەی بۆ منیان گێڕاوەتەوە پەنجا شەست ساڵ پێش) هەموو کاتێک ئاوی بووە بەڵام ئێستا تەنیا سەرەتای بەهار بەفراوێکی هەیە و ئەویش تەواو بووە دیارە حکومەت بە لێدانی زنجیرە بەربەست لە سەر ڕێگای ئەو ڕووبارە وشکی کردوە ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە زەمانی پێش ئەم حکومەتە زەووی دێم لە ئاوایی ئێمە زۆر کەم بوو بەڵام ئێستا بە گشتی پشتی جادە بووە بە دێم و خەڵک مەجبوورن بۆ دەرهێنانی ئاو چا لێبەن و ئاو لە دڵی عەرزەوە بێننە سەر بۆ کشت و کاڵ. بەهەرحاڵ بچینەوە سەر باسی نوێڵەکە و زەویەکە، ئەم زەوویەی ئێمە لەو کاتەدا کە شەڕ هەبوو لە نزیکی پایەگایەک بوو کە حکومەت درووستی کردبوو و دیارە بەو بۆنەوە بەشێکی زۆری کەوتبووە ژێر کاریگەری ئەو شەڕە و هەروەها ڕووبارەکەش بە هانینی بەردی گەورە بۆ ناو زەویەکە زۆر کێشەی درووست کردبوو و بەشێک زۆر لە زەوویەکە چیتر بە کەڵکی کشت و کاڵ نەدەهات ...