رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌هایی با برچسب مسعودپژوهی/ڕەنگێکی_نوێ/atheistKURD/جستەیی_بوونی_خودا/گۆڕانکاری_ئسلام

جەستەیی بوونی خودا

ابوالحسن علی بن اسماعیل الاشعری لە دەستە کەسایەتیانەیە کە بچینەی بیرۆکە و ڕەوتی اشاعرەی دامەزراندوە . بە پێ وتەی خۆی نزیک بە نەوەد کتێبی نووسیوە . اشعری تا تەمەن 40ساڵەیی لە ژیاندا ڕەوتی موعتەزلەی هەڵبژارد و لەو ڕێگایەدا قسە و خوتبەی خوێند لە تەمەن چل ساڵەیی دا دوای دو حەوتو خەڵوە کێشان و بیرکردنەوە لە خوتبەیەکدا ئاوای وت : هەر کەسێک من دەناسێت ، دەمناسێت و هەر کەس نامناسێت ئێستا خۆمی پێ دەناسێنم . ماوەی چەن ساڵێک من وەکو کەسێک ئایینی لە سەر بڕوای موعتەزلە دەڕۆشتم و بیرم دەکردەوە و دەرسم دەدا و بە حدوثی قوران و ئینکار چاوپێکەوتن خودا و ڕۆژی دوایی و نەبوونی هەر جۆر بەڵگە باوەڕم هەبو و وەکو کەسێک ئایینی لە سەر ئەو ڕەوتە بووم. ئێستا شەهادەت دەدەم کە ئیتر لەو باوەڕە دەست دەکێشم.  موعتەزلە بڕوایەک ئایینیە کە عەقڵ پێشکەوتو لە هەمو بڕواکاندا دەزانن و پێیان وایە کە ئەشێ لە ڕێگای عەقڵەوە قوران و حەدیسەکان بخوێنرێنەوە و دەست دەدەنە هەر جۆرە فێڵێک کە ئەوەی خۆیان بسەلمێنن. بە واتایەک دیکە ئەوەی کە لەگەڵ مێشک مرۆڤدا نەگونجێت بە زۆر دەیگونجێنن. نمونە زۆر ئاسایی ئەو ڕوانگانە لە ئەمڕۆدا دەتوان...