ابوالحسن علی بن اسماعیل الاشعری لە دەستە کەسایەتیانەیە کە بچینەی بیرۆکە و ڕەوتی اشاعرەی دامەزراندوە . بە پێ وتەی خۆی نزیک بە نەوەد کتێبی نووسیوە .
اشعری تا تەمەن 40ساڵەیی لە ژیاندا ڕەوتی موعتەزلەی هەڵبژارد و لەو ڕێگایەدا قسە و خوتبەی خوێند لە تەمەن چل ساڵەیی دا دوای دو حەوتو خەڵوە کێشان و بیرکردنەوە لە خوتبەیەکدا ئاوای وت :
هەر کەسێک من دەناسێت ، دەمناسێت و هەر کەس نامناسێت ئێستا خۆمی پێ دەناسێنم . ماوەی چەن ساڵێک من وەکو کەسێک ئایینی لە سەر بڕوای موعتەزلە دەڕۆشتم و بیرم دەکردەوە و دەرسم دەدا و بە حدوثی قوران و ئینکار چاوپێکەوتن خودا و ڕۆژی دوایی و نەبوونی هەر جۆر بەڵگە باوەڕم هەبو و وەکو کەسێک ئایینی لە سەر ئەو ڕەوتە بووم. ئێستا شەهادەت دەدەم کە ئیتر لەو باوەڕە دەست دەکێشم.
موعتەزلە بڕوایەک ئایینیە کە عەقڵ پێشکەوتو لە هەمو بڕواکاندا دەزانن و پێیان وایە کە ئەشێ لە ڕێگای عەقڵەوە قوران و حەدیسەکان بخوێنرێنەوە و دەست دەدەنە هەر جۆرە فێڵێک کە ئەوەی خۆیان بسەلمێنن. بە واتایەک دیکە ئەوەی کە لەگەڵ مێشک مرۆڤدا نەگونجێت بە زۆر دەیگونجێنن. نمونە زۆر ئاسایی ئەو ڕوانگانە لە ئەمڕۆدا دەتوانین دکتور سروش چاو لێ بکەین کە باسی وەحی و ... بە ڕۆیا و خولیای موحەمەد ناو دەبات کە ناسناوی سادقەی لەسەر دادەنێت. و ئێژێت ڕۆیا کان موحەمەد سادقانەیە و ....
ئەگەر سەرنجێک بدەینە بەڵگەکان ئایین ئسلام وەکو قورعان و حەدیسەکان موحەمەد ئەوەی تیا بەدی دەکرێت کە موحەمەد ڕاست و ڕەوان خودای وەکو مرۆڤێک و جەستەیەک سەیر کردوە.
قورعان باس لە دیتن ، وتن ، بیستن و ... دەکات کە گشت ئەمانە مانای جەستە دەگەیەنێت.
ئەم جۆرە کێشانە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئایین ئسلام دا بوە وەکو نمونە سورەتی حەمد بە وتە ئێژن قورعانە بەڵام خودا خۆی ستایش دەکات.
مرۆڤی کۆن بە بڕوای موسڵمانانی ئەمڕۆ گیژ و گەمژە بون کە بە پێچەوانەوە وا نەبوە هەر ئەو کێشانە بونەتە هۆی کوشتن و سەربڕین و زۆر قەتڵو عام لە ناوچەی عەرەبسان و کوردەکان و فارسەکان و ...
هەر ئەو کێشانە بونەتە هۆی ئەوە کە پاساو بێننەوە بۆ ئەوەی قسەی خۆیان بسەلمێنن و بۆ هەر کێشەیەک بە جۆرێک:
تەفسیر دەکەنەوە ، هۆی دابەزین ئایەت دێنن ، تەئوییلی دەکەن و ....
کەسانێک دەهاتن و بەو شێوازانە خەڵکیان دەگەیاند بەو جێگایە کە باوەڕ بێنن و هەرچێک لەگەڵ عەقڵدا نەدەگونجا ئەشێ بە جۆرێک بی گونجێنن.(عەقڵ و شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤ بە پێ هەر ناوچەیەک و هەر زەمەنێک دەگۆڕیەت) عەقڵ و شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان جیاواز بو هەر بۆیە هەزاران نەوع ئسلامی پێک هاتن تەنیا بە بۆنەی ئەوەوە کە بیسەلمێنن کە ئایین ئسلام ڕاستە و خودا جەستەی وەکو مرۆڤ نیە.
موعتەزلەکان بۆ ئەوەی بتوانن زۆرتر لە عەقڵ کەڵک وەرگرن و قسەکانیان گونجاوتر بێت لە فەلسەفە و زانست کەڵیان وەرگرت و کە بوە هۆی درووست بوون فەلسەفەی ئسلامی و زانست ئسلامی .
سەبارەت بە قورعان موعتەزلەکان کاری زۆریان کرد بەڵام بەو بۆنەوە کە حەدیس ڕێگا چارەیان زۆرتر بو کەمتر کاریان کردبو.حەدیسێک کە لەگەڵ مێشکیاندا نەدەگونجا دەیانوت زایفە و یا درۆیە و ئەگەریش لەگەڵ مێشکیاندا بگونجایەت باوەشیان بۆ دەگردەوە و دەیانکردە نوقڵی مەجلیس جیا لە ڕاست و یا درۆ بونی.
ئەمە لە کاتێکدا بو کە وتەبێژەکان سونی کە زۆر پتەوتر بوون لە سەر بنچینە ئەو کارەیان نەدەکرد هەر وەها کە دەبینین لە سەردەمی خەلیفەکان بنی ئۆمەیە زۆرێک لە موعتەزلەکانیان کوشت و لە ناویان بردن .
اشعری کە لەو ڕێگایە هاتە دەرەوە و پێ درووست نەبو بەڵام مەکتەبەکەی کەمو کورت هەر لەسەر ئەو ڕێگایە بون هەر کویا گیریان دەکرد حیلەیەکیان بەکار دەهێنا.
نمونەیەک لەو حەدیسانە کە خودا وەکو جەستە سەیر دەکات :
بڵگەی ئیمام حەنبەل:
ڕۆژێک پێغەمبەری خودا بە دڵخۆشیەوە هاتە دەرەوە لە ماڵ .
پرسیاریان لێ کرد بۆ ئەوەندە دڵ خۆشیت؟
موحەمەد وتی:بۆ دڵ خۆش نەبم خودا بە جوانترین شێواز هاتە لام وتی:
ئەی موحەمەد !
وتم:بەڵێ ئامادەم!
پرسیاری کرد:بۆچی کرّوبیان ملأاعلا لەگەڵ یەکتر شەڕە قسە دەکەن؟
وتم :خودایە نازانم! هەر بۆیە خودا دەستی خستە نێو شانم کە چیامانیەکم لە نێو سینەم هەست پێ کرد . ئاسمانگ و زەوی لە پێش چاوم ڕۆشن بوو و...
موعتەزلەکان حەدیس لەو چەشنەیان لا گرینگ نەبو و بە زایف و تاڕادەیەک درۆ ناودەبرد و ئەرکی خۆیان لە شتی گرینگتردا دەبینیەوە.
بۆ نمونە لە الموطا کتێب مالک انس ئاوا هاتوە ئەم حەدیسە : خودا هەمو شەو دێتە خوارەوە بۆ ئاسمانگ یەکەم و ئێژێت کێ بانگم دەکات تا وڵامی بدەمەوە و ...
موعتەزلەکان بۆ ئەوەی هەستی مرۆڤانەی لەو حەدیسە بسڕنەوە دەست دەکەن بە دەستکاری وشەکان و لە شێوازی کۆنی زمانی عەرەبی کەڵک وەردەگرن و ( یَنزِلُ )دەکەن بە ( یُنزِلُ ) و ئاوا مانا دەگۆڕن بۆ :
خودا مەلایەکەتەکان دەنێرێت بۆ ئاسمانگ یەکەم و ...
حەدیسێک دیکە کە ئێژێت(لە قورعان ئەوە هەیە سورەتی بەقەرە 33) : "خودا مرۆڤی وەکو خۆی درووست کردوە " بۆیە شوناسەی کەسایەتی دەگۆڕن بۆ ئادەم و ئێژن :" خودا مرۆڤی وەکو تەمسیلێک کە بۆ ئادەمی دانابو درووست کردوە"
ئەڵبەتە شتی ئەو چەشنانە زۆرن و زمانی عەرەبیش سەردەم کۆن کە شێوازی زمانی کوفی بو نوقتە و ... نەبو و هەر وەها وشەکان لە زمان عەرەبیدا دەتوانن چەندین مانایان هەبێت. بۆیە زۆر ئاسان دەیانتوانی ئەوەی دەیانەوێت بیسەلمێنن و بیگۆڕن.
هەر چەن کە ڕەوتی ئشاعرە کە ئەشعەری بنیاد نەری بو و دواتر ئشاعرەکانیش کەڵکیان لەو ڕێگایەی موعتەزلە وەرگرد بەڵام ئەشعەری خۆی ئاوای وتوە:
هەر چەشنە کەڵەک و حیلەیەکان بەکارهێنا تا خەڵک لەو جەستەیی بوون خودا دوور بکەنەوە .
ئەشعەری ئیمان لە بەڵگە عەقڵیەکان سەرتر دەزانێت بە پێچەوانە موعتەزلەکانەوە . بەڵام #عەقڵ بە تەواوەتی وەلا نانێت و عەقل لە جێگاهایەک تایبەتدا بەکار دێنێت.
ئەشعەری ئاوا ئێژێت :
ئەگەر وەکو موعتەزلەکان عەقڵ لە سەرترێن جێگا دانێین ئیتر ئیمان ئەشێ لە کویا بێت؟ بە پێچەوانەوە عەقڵ ناتوانێت ئیمان ڕاگرێت.
لە قورعاندا چەندەها جار باس لە ئیمان و باوەڕدار بوون بە غەیب دەکرێت ئەگەر عەقڵ بە کار بێنین و بیخەینە پێشەوە لە زانست ئایینیدا چۆن دەتوانین باوەڕمان بە غەیب هەبێت کە لە ڕێگای عەقڵەوە نەگونجاوە.
بە گشتی #ئەشعەری باوەڕی وا بو کە #ئیمان پێش عەقڵ دێت و لە عەقڵ ناکرێت کەڵک وەرگرین بۆ #ئیماندار بوون.
نووسەر : مسعود پژوهی
سەرچاوەکان :
فلسفە اسلامی / کوربن
درسهایی دربارە اسلام / گلدزهیر
ویکی پدیا
#ڕەنگێکی_نوێ
نظرات
ارسال یک نظر