رد شدن به محتوای اصلی

ئینسان

ئنسان:
دوو جۆر تاریف لە ئینسان بوونی هەیە.
یەک: لە لایەن زیندەوەری و زیندەوەر ناسی.
دوو: لایەنی فەلسەفی ئینسان بوون.

لە بەشی یەکەمدا مرۆڤ ئاوا تاریف دەکرێت:
بوونەوەرێک زیرەک کە لە سەر دوو لاقی دەوەستێک و ڕاست دەوەستێت. ساحێبی جۆرە جیاوازەکانی ئۆرگانیزمی ژیانە وەکو: دڵ، مێشک ، گوورچیلە و چیتر.
ئەم بوونەوەرە بیر دەکاتەوە و کۆمەڵگا دەخولقێنێت و بە شێوازی کۆمەڵایەتی ئەژی. زیندەوەر ناسەکان بەم شێوازە مانای مرۆڤ دەکەنەوە. جا ئێوەش دەتوانن هەزاران شتی دیکەشی بۆ بێژن. بەڵام ئەوەی کە ڕوونەوە لە لایەنی زیندەوەر ناسیەوە مرۆڤ هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ بوونەوەرەکانی دیکە نیە. بۆیە زیندەوەر ناسەکان بۆ ئەوەی تاقیکاری لەسەر مرۆڤ نەکەن دێن و کەڵک لە زیندەوەرانی دیکە دەگرن. بۆ نمونە مشک و بەراز و چیتر ، کە ئەمە نیشانی دەدات لەو لایەنەوە مرۆڤ بەشێکە لە سرووشت. بەڵام!

بەڵام مرۆڤ ئەگەر ئەوەندە نزیکە لە باقی بوونەوەرەکان بۆچی لەوان جودایە؟ مەگەر ئەوەی بێژین بیرمەندان نازانن، بەڵام ئایا بیرمەندان نازانن؟

ئەرەستوو وەکو یەکێک لە بیرمەندانی کۆنی یۆنانی ئێژێت : مرۆڤ بە هۆی سیاسی بوونیەوە لە باقی بوونەوەرەکان جودایە. مرۆڤێک کە سیاسی نەبێت یا لە مرۆڤ سەرترە واتە دەرەجەی متافیزیکی هەیە و یا لە مرۆڤ خوارترە واتە دەرەجەی حەیوانی.
برتراند راسل ئێژێت بە تەکید مرۆڤ بوونەوەرێکە کە لە سرووشت جودا بوەتەوە و توانیویەتی شارستانیەتی خۆی بخولقێنێت.
بەڵام مرۆڤ ئەگەر به مانای زیندەوەر ناسی سەیری بکەین بە تەکید هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ باقی بوونەوەرەکان نیە و ئەشێ ئەوە بپرسین مرۆڤ چۆن توانیویەتی لە زیندەوەرەکانی دیکە خۆی جودا بکاتەوە.
دوو پێکهاتە وا دەکەن لە مرۆڤ کە لە سرووشت جودا بێتەوە کە بەم دوو شێوازە من جودایان دەکەمەوە:
یەک: خەیاڵات، خەیاڵ و وەهم
دوو: ئیرادە

بە وتەی یواڵ نوح هەراری فەیلەسووف و مێژوو نووسی سەردەم کە چەن پەرتووکی گرنگی سەردەمی ئێمەی نووسیوە خەیاڵات گرنگترین تایبەتمەندیە کە مرۆڤ هەیەتی و ئەتوانێت جۆرەجیاجیاکانی چیرۆک و خەیاڵ بخوڵقێنێت بە پێ ئەو شتەی کە پێویستیەتی. هەراری ئیشارە دەکات بە چیرۆکی "پژۆ" بە قەولی خەڵکی باشوور "بیجۆ".
کۆمپانی پژۆی بوونی هەیە بەڵام ئایا خودی پژۆ بوونی هەیە؟
ئایا ئەگەر گشت ماشینەکانی پژۆ لە جیهاندا بسووتێنین بازەم پژۆ تەواو دەبێت؟ قەتعەن نا پژۆ لە ڕاستیدا برەندێکە لە مێشکی ئەو خەڵکەدا و نە واقعیەتێک لە سەر زەوویدا.
بە هەمان دەست سەیری وڵاتەکان بکەن! ئایا ئێران بوونی هەیە؟ ئەگەر ڕۆژێک تەواو کتێبەکان کە لەسەر ئێران نووسراوە بسووتێنین ئێران تەواو دەبێت؟ قەتعەن نا. بەڵام ئەگەر بتوانین تەواو مێشکی مرۆڤ بگرینە ژێر دەسەڵاتی خۆمان و بڕیار دەرکەین کە وشەی ئێران لە مێشکیان بسڕنیەوە بە تەکید چیتر ئێران بوونی نامێنێت. لە ڕاستیدا وڵاتەکان تەنها خەیاڵاتێک کۆی مرۆڤەکان بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کاری مرۆڤەکان.
لەم بازنەیەشدا ئایینەکان بە هەمان شێوازن.
خەیاڵەکان کاریان ئەوەیە کە مرۆڤەکان لە تەنیایی و بێ کەسی دەربێنن و کۆیان بکەنەوە دەوری یەکتر. بەڵام ئایا کوردی خەیاڵی هاوبەشی هەیە؟ ڕەنگە گشتان بێژن بەڵێ هەیەتی و کوردستان خەیاڵێکە کە دەتوانێت کۆمانکاتەوە دەوری یەکتر. بەڵام ئایا ڕاستە؟ زۆربەی حزبە سیاسیەکانی کورد بە دەستی خەیاڵاتی نەتەوەکانی دیکەوە گیریان کردوە و ناتوانن لەو خەیاڵاتە خۆیان ڕزگار بکەن و ئەگەریش حەولێک بۆ کورد دەدەن لە کۆتادا دەخزێنەوە بن خەیاڵاتی نەتەوەکانی دیکە.
لە ڕاستیدا ئێمە باوەڕمان بە خەیاڵی خۆمان نیە و زۆرتر خەیاڵمان بۆ درووست دەکەن.

بەشی دووهەم کە ئیرادە بێت من پێم وایە کە ئیرادە لە ئەوەڵین چرکە ساتی جیابوونەوەی مرۆڤ لە سرووشت لەگەڵ مرۆڤە. ئیرادەیەک کە بە درێژایی میلۆنها ساڵ لەگەڵ مرۆڤ بوو تا توانی مرۆڤ لە سرووشت جودا بکاتەوە.
ئیرادە وەکو تایبەتمەندیەکی مرۆڤ بۆ ڕاپەڕاندنی خەیاڵاتی مرۆڤە. بەس تۆ سەیری خەیاڵاتی بیرمەندان و گەورە مرۆڤەکان و گەورە نەتەوەکان بکەن بزانن چەنێک ئیرادەی پۆڵایینیان هەبوو لە شکاندنی خەیاڵاتی پێش خۆیان و درووست کردنی خەیاڵاتی خۆیان. بۆ نمونە ئەو کاتەی کە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا توانیان خەیاڵی بریتانیایی بوون بشکێنن و خەیاڵی ئامریکایی خۆیان ڕاوەستێنن. ئەو کاتەیە کە ئیرادەی مرۆڤ و ئیرادەی کۆیی مرۆڤ بوون دێتە بەرچاوتان کە بزانن تەواوی جیهان لە ژێر دەسەڵاتی بریتانیا بوو. بە قەولێک ئەیانوت خۆر لە بریتانیا ئاوا نەبێت.

بەڵام ئایا کورد ساحێبی ئیرادەی هەیە؟ ئایا ئێمە تا ئێستا توانیومانە ئیرادەی خۆمان بە جیهان نیشان بدەین؟
لەو دوو تایبەتمەندیەی کە باسم کرد کورد چەندە ئەتوانین بێژین مرۆڤە؟
بە تەکید کورد مرۆڤ نیە مەگەر پەنا ببەنە مرۆڤی زیندەوەر ناسەکان کە ئەو کاتەش تۆش و بابیشت لەگەڵ مەیمون و شامپانزە و ماسیەک هیچ جیاوازیەکتان نابێت بەس بە شێوازە جوراوجۆرەکان بیردەکەنەوە و قسەئەکەن و ژیان ئەکەن.

مافی ئەو نووسراوە لە لایەن گووگڵەوە پارێزراوە بە بێ ئیزنی نووسەر کۆپی بەرانبەر لەگەڵ بلۆکی بوونی پەیج.

بۆ سەردانی زیاتر‌ لە گووگڵ سێرچ بکەن بۆ #ڕەنگێکی_نوێ
#rangekinwe
نووسەر: مەسعود پژوهی

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

دموکراسی و کلتوری دموکرات بوون

یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی کورد نەبونی کولتوری چاک و دموکراسی خوازە. وا هەست دەکەین ئرووپاییەکان و ئامریکا و ... لە خۆڕا گەشتون بەو کولتورە. ساڵیانی دور و درێژ زاناکان ئروپا و ... کاریان لەسەر کولتور کردوە کە بتوانن چاکسازی تیا بکەن و گەشتونەتە ئەمڕۆژە کە هەن . ئەوە نیە بێژین ئێستا ئەمان بێ کێشەن بەڵام هەر لە ئێمە زۆر باشترن لە زۆر ڕوانگەوە. یەکێک لەو هۆیانەی کە ناهێڵێت ئێمە بچینە ناو ئەو کولتورە بوونی بێ باوەڕیە بەمان بە پێ ئایینی ئسلام. ئایینی ئسلام بە تندی ڕوبەڕو دەبێتەوە لەگەڵ ئەوانەی کە باوەڕیان بە محمد نیە و دژیان دەوەستێتەوە و تەنانەت بە کافر ناویان دەبات و ئێژێت ئەوان ئەشێ بێنە سەر ئایین و پەیڕەوی ئێمە. هەر ئەوە بوەتە هۆی ئەوە کاتێک کە پێشنیار کتێب خوێندنەوە دەدەین بە هەندێک لە هاوڕێیان ئێژن ئەها ئەوە خۆ ئەوە کافرە ، یەهودیە ، مەسێحیە و ... بۆیە ئەگەر بیشیخوێنێتەوە هەوڵ دەدات لە پێش ئەو نوسەرانە سەنگەر درووست بکات و ناهێڵێت تاسیری ببێت و ئەگەر کەمێکیش زانستی ئسلامیشی ببێت هەوڵ دەدات قسەکانیان ڕەد بکاتەوە و بێژێت نە بەس خۆمان ڕاست دەکەین و خۆمان چاک دەکەین. ئەگەر بتوانین

ایمان چیست؟

ایمان از منظر "کی یرکگور " چیست؟ سورن کی یرکگور :نویسنده ، الهی دان ، شاعر و فیلسوف دانمارکی اکثرا او را به عنوان پدر اگزیستانسیالیسم میشناسند زیراکه ایشان از اولین متفکران در باب فلسفە اگزیستانسیالیستی یا اصالت بشر است . کی یرکگور بر نویسندگان مشهور ومتفکری چون هایدگر ، کامو ، سارتر و از این دست فلاسفه تاثیری چشمگیر داشتە است. متفکران اگزیستانسیالیسم این شاخە فلسفی را بر دو قسم میشناسند : ۱: اگزیستانسیالیسم مسیحی یا دینی ۲: اگزیستانسیالیسم بی خدایی کی یرکگور از نوع اگزیستانسیالیسم مسیحی محسوب میشود. جهش مضمونی است که "کی یر کگور" تا پایان عمر به آن عقیده داشت و در چندین اثر خود به شرح و بیان آن آن پرداختە است. در دیدگاه کی یرکگور ایمان به خداوند به هیچ وجه نتیجه تعلیل عقلانی بر طبق قوانین و علت و معلولهای عام و مورد قبول همگان نست. فراتر از آن ایمان از فهم خردورزی شخصی نیز ناشی نمیشود و به اخلاق و فلسفه و زیبایی شناسی و علم نیز ربطی ندارد، چرا که ساحت و الوهیت و بی کرانگی و احکام و اعمال آن اساسا با سنجش آگاهی و حتی هستی کرانمند و محدود ما محال و نامعقول و