ئنسان: دوو جۆر تاریف لە ئینسان بوونی هەیە. یەک: لە لایەن زیندەوەری و زیندەوەر ناسی. دوو: لایەنی فەلسەفی ئینسان بوون. لە بەشی یەکەمدا مرۆڤ ئاوا تاریف دەکرێت: بوونەوەرێک زیرەک کە لە سەر دوو لاقی دەوەستێک و ڕاست دەوەستێت. ساحێبی جۆرە جیاوازەکانی ئۆرگانیزمی ژیانە وەکو: دڵ، مێشک ، گوورچیلە و چیتر. ئەم بوونەوەرە بیر دەکاتەوە و کۆمەڵگا دەخولقێنێت و بە شێوازی کۆمەڵایەتی ئەژی. زیندەوەر ناسەکان بەم شێوازە مانای مرۆڤ دەکەنەوە. جا ئێوەش دەتوانن هەزاران شتی دیکەشی بۆ بێژن. بەڵام ئەوەی کە ڕوونەوە لە لایەنی زیندەوەر ناسیەوە مرۆڤ هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ بوونەوەرەکانی دیکە نیە. بۆیە زیندەوەر ناسەکان بۆ ئەوەی تاقیکاری لەسەر مرۆڤ نەکەن دێن و کەڵک لە زیندەوەرانی دیکە دەگرن. بۆ نمونە مشک و بەراز و چیتر ، کە ئەمە نیشانی دەدات لەو لایەنەوە مرۆڤ بەشێکە لە سرووشت. بەڵام! بەڵام مرۆڤ ئەگەر ئەوەندە نزیکە لە باقی بوونەوەرەکان بۆچی لەوان جودایە؟ مەگەر ئەوەی بێژین بیرمەندان نازانن، بەڵام ئایا بیرمەندان نازانن؟ ئەرەستوو وەکو یەکێک لە بیرمەندانی کۆنی یۆنانی ئێژێت : مرۆڤ بە هۆی سیاسی بوونیەوە لە باقی بوونەوەرەکان ...