رد شدن به محتوای اصلی

پست‌ها

نمایش پست‌هایی با برچسب اپارتاید،تبعیض، ‏هەڵاواردن، ‏زووڵم، ‏چیرۆک، ‏مەسعودپژووهی، ‏مسعودپژوهی، ‏masoudpajohi

چیرۆکی ‏مرۆڤی ‏سکەڕۆ

چیرۆکی: مرۆڤی سکەڕۆ ــــــــــــ باڵای ڕەحەت دوو میتر ئەبوو. گشت ڕۆژێک دەهاتە و دەیوت بابۆڵەیەکم پێ بدە و منیش درووستم دەکرد و پێم دەدا. ڕەش پێش نەبوو. ئەو قەرەچی بوو. قەرەچەکان ڕەنگێکی گەنمی تۆخیان هەبوو کە هەر لە دوورەوە جیادەکرانەوە لە ئرووپاییەکان. ئرووپایی کاڵ و قژ سوور و چاو کەوە بوون. تەبێعەتەن ئەمان سەری ناوچاوانیان ڕەش بوو. بە دەنگی بەرز و لە ناو قۆڕگەوە قسەیان دەکرد. هەموو کات پێدەکەنین.  زۆر زلە بوو پان و پۆڕ و باڵا بەرز. جاری ئەوەڵ کە بینیبووم لە خەیاڵ خۆما وتم ئەمە "مەگەر حکومەت تێری کات" . ناو دووکان چوار یا پێنج کەسی دیکەش هاتن. قاچی خێر بوو هەر کە هات چوار پێنج کەسی بە دوای خۆیا هێنا کەسێک دیکەش ماتڵ بووبابۆڵەکەی پێ بدەم. ڕۆشتم سفارشەکەی بگرم و نانی بۆ چاک کەم پسمام وتی: بوەستە من سفارشەکان ئەگەر تۆ چاکیان بکە ئەو قڵەو بوو نەیەتوانی فرز هەڵسووڕێت وتم باشە. نۆبەی ئەو کوڕەیە بزانە چی ئەوێت. چوو بۆ لای دانەیەک دیکە و سفارشی گرت و چاکم کرد. دانەیەک دیکە هەروەها. وتم پسمام نۆبەی ئەم کووڕەیە ئەم پێشتر هاتووە. وتی وازی لێ بێنە ئەو قەرەچیە با ئرووپاییەکان نەڕەنجێن ئەگ...