#مارگاریتا_باریسۆنا_ڕۆدێنکۆ لە دایک بووی ساڵی ١٩٢٦ کۆچ کردوو ساڵی ١٩٧٦ فەیلەسووفی ڕووسی، ڕۆژهەڵاتناس هەر وەها کوردناس(زانا لە بەشی زمانی کوردی، کولتور، مێژووی کورد) ساڵی ١٩٥٤ دکتۆرای وەرگرتوە. ڕۆدێنکۆ خاوەنی پەرتووکی "چیرۆکە کؤنەکانی کوردیە". ئەم پەرتووکە پێکهاتووە لە ٦٢ چیرۆک کە بریتین لە چەند بەش : ١- ئەو چیرۆکانەی کە بوونەوەرەکان تێیدا ڕۆڵ ئەگێڕن. ٢- ئەو چیرۆکانەی کە تایبەتن بە ژیانی ئاسایی خەڵکەوە ٣- هەندێ چیرۆکیش کە سەبارەتن بە سێحر و جادوە کەریم کەشاوەرز ساڵی ١٣٥٢ هەتاوی لە ناوچەی گیلان، ئەم پەرتووکەی وەرگێڕاوە بۆ زمانی فارسی. ناوبراو سەرەتا سەر بە حزبی کمۆنیستی ئێران بووە دواتر چووەتە ڕیزەکانی حزبی تودە. باوکی کەریم کەشاوەرز ناوی " محمد وکیل التجاری یزدی" یە. ئەم پیاوە سەرەتای دروس بوونی مەجلیسی میللی ئێران نوێنەری خەڵکی ڕەشت بوە. هاوڕێیانی کەشاوەرز ڕەخنەی زۆریان لێ گرتوە گوایە زۆر وشەی غەیرە فارسی بەکار هێناوە! کەشاوەرز ڕەخنەکەیانی وەرگروەو بەڵێنی داوە کە چیتر ئەو هەڵانە دووپات نەبێتەوە* ...