#مارگاریتا_باریسۆنا_ڕۆدێنکۆ
لە دایک بووی ساڵی ١٩٢٦ کۆچ کردوو ساڵی ١٩٧٦
فەیلەسووفی ڕووسی، ڕۆژهەڵاتناس هەر وەها کوردناس(زانا لە بەشی زمانی کوردی، کولتور، مێژووی کورد)
ساڵی ١٩٥٤ دکتۆرای وەرگرتوە. ڕۆدێنکۆ خاوەنی پەرتووکی "چیرۆکە کؤنەکانی کوردیە".
ئەم پەرتووکە پێکهاتووە لە ٦٢ چیرۆک کە بریتین لە چەند بەش :
١- ئەو چیرۆکانەی کە بوونەوەرەکان تێیدا ڕۆڵ ئەگێڕن.
٢- ئەو چیرۆکانەی کە تایبەتن بە ژیانی ئاسایی خەڵکەوە
٣- هەندێ چیرۆکیش کە سەبارەتن بە سێحر و جادوە
کەریم کەشاوەرز ساڵی ١٣٥٢ هەتاوی لە ناوچەی گیلان، ئەم پەرتووکەی وەرگێڕاوە بۆ زمانی فارسی.
ناوبراو سەرەتا سەر بە حزبی کمۆنیستی ئێران بووە دواتر چووەتە ڕیزەکانی حزبی تودە. باوکی کەریم کەشاوەرز ناوی " محمد وکیل التجاری یزدی" یە. ئەم پیاوە سەرەتای دروس بوونی مەجلیسی میللی ئێران نوێنەری خەڵکی ڕەشت بوە.
هاوڕێیانی کەشاوەرز ڕەخنەی زۆریان لێ گرتوە گوایە زۆر وشەی غەیرە فارسی بەکار هێناوە!
کەشاوەرز ڕەخنەکەیانی وەرگروەو بەڵێنی داوە کە چیتر ئەو هەڵانە دووپات نەبێتەوە*
* سەرچاوە: تاریخ ترجمە ادبی از فرانسە بە فارسی/محمد جواد کمالی ، انتشارات سخن گستر و معاونت پژوهش و فناوری ١٣٩٢ ص ١٩٩
تێبینی:
بەو پێیەی و بە سەرنجدانی باسو خواسی ئەو سەردەمە و هەروەها ئێستا و پرۆژە جۆراوجۆری دروست کردنی حکوومەتی دەوڵەت میللەتی ئێرانی ئەبێت بەشێوازێکی هەستیار دەست بدەینە ئەم چیرۆکانە. حکوومەتە جۆراو جۆرەکان ناوچە بە ساڵهای ساڵ لە هەوڵی سڕینەوەی نەتەوەی کوردا بوون. ئەوان لە هیچ شتێک چاو پۆشی ناکەن و تەنانەت مێژوو و چیرۆکاکانیش کە لە کۆنەوە بۆمان ماوەتەوە دەستکاری دەکەن.
چیرۆکێکم ئامادە کردوە لە دوو بەشدا.
بەشی هەوەڵ :
#چیرۆکی_ئۆسیب
لەکاتی دەسەڵاتداری حکوومەتی ڕۆم دا پیاوێکی بە هێز و توانا هەبوو کە نیمچە دەسەڵاتێکی بۆ خۆی پێکهێنابوو ناوی ڕەشی بەگ بوو.ڕەشی بەگ زیاتر لە چوارسەد گوندی لە ژێر دەسەڵات دابوو و بە سەر خەڵکی دا حوکمی ئەکرد و باجیشی لێیان وەرئەگرت. حاکمانی ڕۆم هیچ کاریان بە ڕەشی بەگ نەبوو، دەستێوەردانی دەسەڵاتییان نەئەکرد، تەنانەت باجیشیان لێ وەرنەئەگرت. ڕەشی بەگ زۆر دەوڵەمەند بوو هەر بۆیە باجی کەمتری وەرئەگرت و ناوازەی لە گشت کوردستان بڵاو ببوەوە و خەڵکی خۆشیان ئەویست.
ڕەشی بەگ خەریک بوو زەماوەندی بۆ کوڕە گەورەکەی ڕێکئەخست. کوڕە گەورەی ڕەشی بەگ کەمێک خۆی بە سەرتر لە خەڵک سەیر ئەکرد. نەریتی کوردان وایە کاتێک کە میوان بانگ ئەکەن بۆ شایی زەماوەند "دیاری"*ش ئەنێرن بۆ میوانەکان. لە چوارسەد گوندی ژێر دەسەڵاتی ڕەشی بەگ دیاری بڵاو کرایەوە. ڕۆژی زەماوەند زیاتر لە چوار هەزار میوان لە گشت کوردستانەوە هاتبوون.
*دیاری شتێکە ئەبەخشرێت بە میوان و یا کەسی خۆشەویست. بریتی بووە لە : شآڵ ، کڵاش،جل وبەرگ و یا ڕەنگە شیرینی و شراب و هەرشتێکی دیکە.
هەرزەکارێک ئۆسیب ناو لەگەڵ میوانەکان بوو. ئۆسیب هەرزەکارێکی باڵابەرزی ، چوارشانەی ،جوان خاس بوو. ئۆسیب لە هەمو شتێکدا توانا و بەهێز بو هەر وەها سوار چاکێکی زیرەک بوو. نەریتی کوردان وایە کاتێک میوانە تایبەتەکان دێنە ماڵی شایی گێڕ زاوا و چەند سوارچاک بە دەفو دەهۆڵو سوڕنا ئەچن بە پیری میوانەکانەوە.هەروەها دانەیەک لە میوانەکان لەگەڵ زاوا "جەرید"* یاری ئەکات.
*جەرید یارییەکە کە نێزە و دار و یا تیروکەوان ئەخەن بۆ یەکتر. وەسە هەلووکێن.
زاوا (کوڕەکەی ڕەشی بەگ) هاتە نێو میوانەکان و داوای یاریزانی کرد، بە مەبەست یاری کردن. کەس زاتی نەکرد بچێتە پێش. ئۆسیب سەیرێک چوار دەور خۆی کرد و زۆر پێ شەرم بو و تەحەموولی نەکرد چوە پێش و یارییان دەست پێکرد.
ئۆسیب دارەکەی خۆی هەڵدا، های بەسەر زاوایا و تەقلەوجامانەی زاوا داکەوت. ئەوەندەی نەمابو زاوا بۆ خۆشی لە ئەسپ بەر بێتەوە.
کوڕەکەی ڕەشی بەگ ڕەنگ بە ڕوویەوە نەمابوو، لە پێش چاو گشت میوانەکاندا شکابوو. لە کاتی زەماوەند تەقلەجامانەی زاوا داکەوتن ئابڕوو چوونە بۆ زاوا و بنەماڵەکەی. زاوا شمشێری کێشا بۆ کوشتنی ئۆسیب و هێرشی کردە سەر ئۆسیب . ئۆسیب نەریتی کوردانی ئەناسی و ئەیزانی کاتێک کەسێک شمشێر ئەکێشێت تاکو خوێن نەڕژێت شمشێر ناچێتەوە ناو قاپووڕەی خۆی، ئۆسیب بە پەلە دەمانچەی کێشا و تەقەی کرد لە زاوا.
کوڕی ڕەشی بەگ لە ئەسپ داکەوت ئۆسیب ڕایکرد، خۆی شاردەوە.
ڕەشی بەگ گشت پیاوەکانی نارد بە دوای ئۆسیبدا، باڵام نایانتوانی بیدۆزنەوە. گشتیان بە دەست خاڵی گەڕانەوە بۆ ماڵ ڕەشی بەگ.
ئۆسیب چیتر لە ماڵ خۆی ئاوارە بو. لەوە بەدوا ناوی نرا "ئۆسیبە چەتە".
ڕەشی بەگ شەو ڕۆژ لە داڵغەی ئەوەدا بوو کە چۆن ئۆسیب بە زیندوویی بگرێت و لە ژێر ئەشکەنجەدا بیکووژێت. شەوڕۆژ لە خەم و پەژارەدا بو. لە پێش چاوی خۆی و بنەماڵەی و بەگ زائەکانی دیکە و لە ماڵی خۆیدا ڕەعیەتێک کوڕە گەورەکەی کوشتبوو. دەسەڵاتی شکابو.
ڕەشی بەگ وتی:
" هەر کەس مردو یا زیندوی ئۆسیبم بۆ بێنێت تەواو مڵک وسامانم دەدەم پێی و جەمیلەی کچمی لێ مارە ئەکەم و زەماوەندی بۆ ڕێکەخەم."
زۆر کەس هەوڵیان دا کە ئۆسیب بکوژن یا بیگرن بەڵام گشت هەوڵەکان بێ سەمەر ماوە. ڕۆژێک پیاوێک هات و ناونیشان ئۆسیبی دا بە ڕەشی بەگ.
ڕەشی بەگ زۆر دڵ خۆش بوو کە ئەتوانێت تۆڵە بکاتەوە.
ڕەشی بەگ دو کوڕی و چوار پیاوی لەگەڵ خۆی بردو بەڕێکەوتن بەرەو ئۆسیب. شەو چونە پێش ئەشکەوتەکە کە حەشارگەی ئۆسیب لەوێ بو.
لە ئەسپەکانیان دابەزین و لە دورەوە بەستنیانەوە و نگابانیان لایان دانا. ڕۆشتن بەرەو ئەشکەوتەکە و چوار دەوریان گرت. ڕەشی بەگ وتی کەس نەچێتە ژورەوە، کەس تەقە نەکات ماتڵ بن ئۆسیب خۆی دێتە دەرەوە. هەر کە هاتە دەرەوە بە زیندویی بیگرن ئەگەر نەتانتوانی بیگرن، بیکوژن.
شەو ئۆسیب خەوی دەبینی کە ئەشکەوتەکە دەوری گیراوە. هەستی بە دڵەڕاوکێ ئەکرد. بەیانی کاتێک لە خەو هەستا بڕیاری دا کە لە ئەشکەوتەکە نەچێتە دەرەوە. دوو سەعات لەوێ دانیشت بیری کردەوە کە ئاخری هەر دەبێت بچێتە دەرەوە. سیلاحەکەی هەڵگرت، چوە دەرەوە.
هەر شەش کەس بەبێ ماتڵی تەپیانها سەری، وتیان خۆت ڕادەست بکە هیچ ڕێگات نییە درچیت. بەڵام ئۆسیب لەو کوردانە بوو کە قەد خۆی تەسلیم نەدەکرد. ئۆسیب هەر شەش کەسی توڕها ئەولا بۆخۆشی چوە پشت بەردێک گەورە و دەستی کرد بە تەقە کردن. پێنج کەسی کوشت و ڕەشی بەگ کاتێک ئەوەی بینی لە ترسا هەڵهات بەرەو ئەسپەکان. ئۆسیب ئەگر بیویستایەت ئەویشی ئەکوشت بەڵام نەیکوشت. نەریتی کوردانە لە پشتەوە کەس ناکوژن.
ڕەشی بەگ دوای ئەم بەسەرهاتە ئارام و قەراری نەبو وەکو کوردان ئێژن چووبو بۆ ڕیش سمێڵی دانابو. ڕەشی بەگ دو کوڕی دیکەشی دانابو لەسەری. بە حەوت کەس نەیانتوانی بیکوژن.
چیتر لە کوردستان گشت کەسێک ئۆسیبی ئەناسی. هەمو خەڵک بەسەر هاتی ئۆسیبی ئەزانی .
ساڵێک تێپەڕا ، بوە دو ساڵ ، بوە سێ ساڵ .
ڕەشی بەگ کەمێک هێمن ببوەوە. هێواش هێواش خەم و پەژارەی لەبیر چووبوەوە.
ڕۆژێک ڕەشی بەگ بڕیاری ها وتی ئەچم بەرەو ناوچەی عەرەبستان بزانم باروودۆخی کوردانی ئەوێ چۆنە. هەم بیانناسم و هەم بێتاقەتیەک بەسەر بەرم.
ڕەشی بەگ و دە پیاو لە پیاوەکانی سوار ئەسپ بوون بەڕێکەوتن بەرەو عەرەبستان.
دوای چەند ڕۆژ و تێپەڕاندن سنووری توورکەکان، بەسەر شاخێکی گەورادا سەر کەوتن. ڕەشی بەگ لەسەر شاخەکەوە خێوەتێکی بینی لە خوار شاخەکە. ڕەشی بەگ زانی کە ئەشێ ئەوانە کوردەکان بن بەرەو خێوەتەکە چوونە خوارەوە.
نزیک خێمەکان بوونەوە سوارچاکێک هات بە پیریانەوە .
ڕەشی بەگ پرسیاری کرد :
_ ئەم خێمانە هی کێیە؟
کابرا وڵامی دایەوە:
چۆن نازانیت ؟ ئەم خێمانە گشتی هی "خالی" بەگە.
نظرات
ارسال یک نظر