رد شدن به محتوای اصلی

بیرەوەری

منداڵ بووم بە زۆر ئەمتوانی نوێڵ هەڵگرم. هەرچەن نوێڵەکە زۆر گەورە بوو.
ڕەنگە نەزانن نوێڵ چیە! نوێڵ کەرەستەیەکە لە ئاسن پتەو بۆ ئەوەی بەردی پی بشکێنی و یا بیتلێنی هەروەها فارسیەکەی دەبێتە "اهرم".

زەویەکمان هەیە لە دەمی ڕووبارێکە کە جاران(ئەوەی بۆ منیان گێڕاوەتەوە پەنجا شەست ساڵ پێش) هەموو کاتێک ئاوی بووە بەڵام ئێستا تەنیا سەرەتای بەهار بەفراوێکی هەیە و ئەویش تەواو بووە دیارە حکومەت بە لێدانی زنجیرە بەربەست لە سەر ڕێگای ئەو ڕووبارە وشکی کردوە ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە زەمانی پێش ئەم حکومەتە زەووی دێم لە ئاوایی ئێمە زۆر کەم بوو بەڵام ئێستا بە گشتی پشتی جادە بووە بە دێم و خەڵک مەجبوورن بۆ دەرهێنانی ئاو چا لێبەن و ئاو لە دڵی عەرزەوە بێننە سەر بۆ کشت و کاڵ.
بەهەرحاڵ بچینەوە سەر باسی نوێڵەکە و زەویەکە، ئەم زەوویەی ئێمە لەو کاتەدا کە شەڕ هەبوو لە نزیکی پایەگایەک بوو کە حکومەت درووستی کردبوو و دیارە بەو بۆنەوە بەشێکی زۆری کەوتبووە ژێر کاریگەری ئەو شەڕە و هەروەها ڕووبارەکەش بە هانینی بەردی گەورە بۆ ناو زەویەکە زۆر کێشەی درووست کردبوو و بەشێک زۆر لە زەوویەکە چیتر بە کەڵکی کشت و کاڵ نەدەهات بۆیە باوکم کەوتە تەمیس کردن و خاوێن کردنەوەی زەویەکە.

بەردێکی زۆر گەورە کە لە ئیدیۆمی کوردی دا دەوترێت گابەرد لە ناو زەویەکە بوو و هەرچی ساڵە کێشەی ساز دەکرد بۆیە بەهارێکیان باوکم وتی سبەی نوێڵەکە و پیکەکە بێنە بۆ ئەو دەشتە با ئەو گا بەردە چارەسەر بکەین. وتمان باشە.

ڕۆژی دواتر من و دایکم و باوکم و براکەم ڕۆشتین بۆ ئەو دەشتە و گەلەکۆمەیەکمان کرد لە گابەردەکە و ئەو گابەردەش بە تەواوی هێزەوە باوەشی کردبوو بە عەرزەکەدا و بە هیچ جۆرێک نەدەجووڵا. ئاوا بێژم دوای یەک سەعات لێدان و کەنەوە کردن تۆ بێژە بچووکترین تەکانی نەخواردبوو.

گابەردی چی وا باوەشی کردبوە عەرزەکەدا کەس نەزانێت دەمانەوێت گۆی زەوی لێ بسێنین. هەر چێک هاوارمان ئەکرد باوە بەس دوو میتر بچۆ ئەولاتر ئەیوت ئیلا و بیلا ناچم. ئێرا عەرزی خۆمە و چەن ساڵە لێرا دانیشتووم و کەس بۆی نیە بمجووڵێنێت.
بە پیک ئەماندا سەریا خۆ هەر ئێژی لەگەڵ ئەویشمان نەبوو.
خۆلاسەی کەلام چاییمان بە لایەوە دەم کرد.
خەریک چایی خواردن بووین باوکیشم بە ناوچاوێکی ترشاوەوە سەیری بەردەکەی کرد و بەردەکەش هەر حیسابی بۆ باوکم نەدەکرد منیش لە پڕێکا وتم باوە بەخوا ناجووڵێت و نایەوێت بڕوات.
باوکم وتی ڕۆڵەگیان بەرد تا ئەو کاتەی قوورسە کە لەسەر جێگای خۆی نەجووڵابێت. هەر ئەونە تەکانی خوارد گیانی کێشراوە.
بەردەکە بە لاچاوێکەوە سەیری باوکمی کرد وەکو بێژیت ئەیوت ئاها چەنێک دێزن و وازم لێناهێنن بۆ خۆم لە سەر ژیانی خۆم بژیم.
چاییەکەمان خوارد و نان و دۆیەکیشمان خوارد و هەستاینەوە بۆ ئیش لەسەر بەردە حەیاتەکە.

باوکم وتی:
ئا ڕۆڵە بچۆ پارچ و خاکەنازەکە بێنە.
وتم باوە ئەی بەردەکە؟
وتی تۆ بچۆ جا پێت ئێژم.

ڕۆشتم و هێنام و باوکم دەستی کرد بە کەندنی بەردەم گابەرد بەرەو ئەو جێگایەی کە دەیویست. زۆرێکی کەند. بە حەدێکی کەند کە ئەگەر من بچوومایەتە ناوی گووم ئەبووم.
ئێستا ژێر پێ گابەرد چاڵێک بوو لێژ کە مامە گابەرد بە بچووکترین تەکان ئەچووە ئەو جێگایەی باوکم دەیویست.
باوکم نوێڵەکەی هەڵگرد و چوە پشتی گابەرد و بە سێ بۆ چوار تەکان بە بێ ئەوەی گابەرد بشکێنێت گابەردی تلاند و گابەرد ڕۆشت بەرەو ئەو جێگایەی باوکم ویستی.
خۆلاسە گابەردمان گوێزاوە بۆ ئەو جێگایەی ئەمانویست ئاخر ئەویا هی ئێمە بوو و هی گابەرد نەبوو. گابەرد کەوتە چاڵەکە و ئێمەش هەرچێک خۆڵمان دەرهێنابوو کردمانەوە سەر جێگای خۆی و عەرزەکە وەکو خۆی لێ هاتەوە و گابەردیش نیوە زیاتری چووە ناو عەرز و کەمێکیشی لە دەرەوە مابوو ئێمەش جار جارێک لەسەری دادەنیشتین و فۆتۆیەکمان لەسەری ئەکێشا.
سەیر لەوا بوو یەک ساڵ پێش ئەوەی بێمە دەرەوەی وڵات ڕۆژێکیان ڕۆشتم بۆ سەردانی دەشت و دەر و بزانم وەزع چۆنە.
تەبێعەتەن ڕۆشتم بۆ لای گابەرد و سەیری سنوورەکانی زەویەکەمان کرد وتم بە باوکم لەبیرتە ئەم گابەردەمان گوێزاوە بۆ ئێرا ئەزانی زۆر کارێکی باشمان کرد. باوکم وتی ئەرێوەڵا زۆر باش بوو ئێستا بەهاران کە لافاو و شتی وا دێت ئەم گابەردە لێرا وەسە دیوار (تۆ ناوی بنێ سنوور پارێز) و چیتر لافاو نایەتە ناو عەرزەکەی ئێمە.
سەیری گابەردیشم کرد قنج و قیتتر لە جاران بۆ خۆی دانیشتبوو و ئەڵێ هەر ئەویش نەبوو کە جێگاکەیمان لێ داگیرکرد. هەر ئەو نەبوو کە دونیات لێ کۆکردایەتۆ تەکانی نەدەخوارد.
ئەو پێش ئەوە بیگوێزینەوە بۆ ئەویا لە بەرزیدا بەسەری ئەبرد بە سەر ئێمەدا بەڵام ئێمە جێگاکەیمان بە حەدێک تەقلیلدا کە ئەمجارە ئێمە لەسەر ئەو دادەنیشتین. ئەو لە ژیانێک پەستیدا بەسەری دەبرد بەڵام لای ئێمە خۆشەویست بووبوو چیتر ئەو گابەردە موزاحمەکەی پێشتر نەبوو ئەو سنوورپارێز بوو ئەو مێوان نەواز بوو ئەو چیتر گابەردە موزاحمەکە نەبوو کە تێخەی گانسی تراکتۆرەکانی دەشکاند.

ئەو چیتر بەردێک بوو.
نووسەر: مسعود پژوهی
#فلسفه
#بیرەوەری
#کوردی

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

چیرۆکی کورت نووسەر مەسعود پژووهی هەوا تاریک بوو مامه شەمێ چوو بۆ دایەرەکە. سەیری کرد چۆار سەف درووست بوە. ویستی خۆی جودا بکاتەوە و بێژێت من لەوان نیم. بەڵام هەرچێکی کرد کەس لە زمان ئەو حاڵی نەدەبوو. هەوڵی ها کەمێک بە زمانی ئەوان قسە بکات. بۆ ئەوەی لێ تێبگەن. دەستی پێ کرد. بە دەم قسە کردنەوە ڕۆشت...! کارەکەشی ڕانەپەڕا بەڵام کاتێک کە گەڕایەوە بۆ ماڵ نە ئەو بنەماڵەکەی خۆی دەناسی و نە مامە شەمێش چیتر خۆشی دەناسی. هەر بۆیە ئاوارەی کۆڵانەکان بوو و هەر شەوێک لە پەنا کۆڵانێک دەنووست.

کنترل و انقلاب

اصولا وقتی راهی پیدا نکنید کە حقیقتی را باور کنید در حالی کە این حقیقت می تواند تمام افکار شما را دگرگون کند قطعا میگویید دروغ است و قصد دارید ما را بە بیراهە ببیرید. واژە تئ...

سیستم

یک سیستم به چه میماند؟ اگر بخواهیم اشکال متفاوتی از سیستمهای حکومتی را در ذهن خود ترسیم کنیم با رسم شکل چه چیزی میتوانیم داشتە باشیم؟ این چیزی است که من بدان رسیده ام امیدوارم واضح باشد و بتواند نظر شما جلب نماید. وقتی فیلسوفان پرسش از بنیاد انسان را در ذهن خود جستجو میکنند به پرت شدگی انسان میرسند. بدین معنا که انسان وقتی چشم باز میکند در این جهان است.  در نتیجه فیلسوفانی می ایند و دیگر سوال از وجود خدا را بی معنی میپندارند و اصولا میگویند نیازی نیست که ما به این سوال جواب بدهیم که ایا خدایی این جهان را خلق کردە است یا خیر. در همین راستا داستایفسکی میگوید چه کسی دنیا و انسان را خلق را ول کنید بهرحال ما هستیم باید بدانیم چه کسی میخواهد دنیا را خراب کند و انسان را نابود کند. در همین راستا فیلسوف بزرگی مانند شوپنهاور میگوید انسان وقتی چشم باز میکند در یک سرازیری است با سرعت بسیار زیاد، هم انسان در حال دویدن است و هم سرازیری زیر پایش در حال حرکت است. حال فکر کنید اگر انسان بایستد چه اتفاقی می افتد. اگر دیواری در سر راهش باشد چه میشود؟ نابود میشود. له میشود. حال برگردیم به سوال سیستم. ...