رد شدن به محتوای اصلی

دەوڵەت چیە؟ چۆن دەوڵەت دادەمەزرێت؟ وڵام لە زمانی فردریک نیچە

دەوڵەت
وەرگێڕاو له پەرتووکی تەبار ناسی ئەخلاق.
بە ڕاستی ئەگەر نیچە ئەمڕۆ زیندوو بوایەت چۆن سەیری کوردی ئەکرد؟
____
هەر لێراوە بیژم که ئەو ڕووی ڕاستی دەروونی بوونەوەرانەی که ڕووبەڕوی خۆی وەستاوە و لە پێش خۆیدا محوەری شەڕی گرتوە. له ڕووی گۆی زەوی شتی لەو چەشنە نوێ، قووڵ و بێ هاوتایە، جێگای پرسیار و پڕە لە تەزاد. شتێک دووگیانی داهاتوو که ڕواڵەتی گۆی زەوی هەڵەتەکێنێت. بەڕاستی شانۆی لەو چەشنە بینەری خودایی پێویستە. شانۆیەک کە دەستپێکی ئاوەهایە و ئاخرەکەی هیچ ڕوون نیە. _ شانۆیەک ئاوەها ورد، ئاوەها جێگای سەرنج، ئاوەها پڕ له هاتونەهات ناکرێت بێ بایەخ لە سەر گۆی پێکەنینی سەیر بکرێت! بۆ ئەوەی لەمە بەدوا مرۆڤ یەکێک لە ڕێکەوتی ترین و خۆش شانس ترین یاریزانەکانی یاری تاس ئەو "منداڵە گەورە" هراکلیتووسە_ . ناوی جا شانس بێت یا زێئوس_
خۆش شانسێک سەرنج ڕاکێش که ماقت دەکات بەخۆیەوە. هیوا درووست دەکات. کەم یا زۆر یەقین دەخولقێنێت. وەکو بێژی لەگەڵ ئەو شتێک بوونی خۆی بانگ دەدات و ئامادەی دەکات.وەکو بێژیت مرۆڤ نەک ئامانج بەڵکوو ڕێگایە. کونجێکە لە گشتی شتەکان، پردێکه، هیوا دەرە...

لە ناو پێش بینیەکانی ئەم فەرزیە له دەسپێکی " بێ_ ویژدانی"، پێشەکی ئەوە بێژم که ئاڵووگۆڕێک که ئیشارەی پێکرا نه بە هەنگاو، هەنگاو، نە خۆ ویست، نە نوێنەری سازانی لەش لەگەڵ باروو دۆخی نوێ بەڵکوو پچڕان و لێکترازان و بازێکی ئجباری و مسیبەتێکی بێ ڕێگاچارە بوو که نەدەکرا بەرەنگاری بینەوە نە هیچ هەڵبژاردەیەکی که نەفی بکەینەوە.
ئیتر ئەوەیکه، تێکەڵاو کردنی خەڵکێک که تاکو ئێستا بی هەوسار، بێ شکڵ و ڕژاندنیان له ناو قاڵبێکی پتەو، نەتەنیا لەگەڵ توندووتیژی هاوڕا بوو بەڵکوو ئاشکرا به توندووتیژی سەری گرت. کۆنترین شێوازی "دەوڵەت" بەم جۆرە سەری گرت. بەم شێوازە هەر وەکو جەبارێک ترسناک و ماشینێکی سەرکووتکەر بە بێ چاوپۆشی دەستی بەکار کرد، تا ئەوەی خەڵکی خام و سادە نەتەنیا لە یەکتردا بشێلرێت و نەرم بێت بەڵکوو قاڵب بگرێت و شکڵ پەیدا بکات.

وشەی دەوڵەتم بەکار هێناوە ڕوونە کە مەبەستم چیە_ مشتێک بوونەوەری ڕاوی مووی تەڵایی، ڕەگەزێک داخوازی دەسەڵات و سەروەر بە ڕێکخراوەیەک شەڕکەر و دارای هێزی ڕێکخستن بە بێ دوو دڵی چنگاڵە تۆقێنەرەکانی خۆی له خەڵکێکی زۆرتر لە زۆر بەڵام بێ قاڵب و ئاوارە چەقاند.
ئەمە بوو دەستپێکی درووست کردنی "دەوڵەت" لە ڕووی گۆی زەوی. وا هەست ئەکەم نەجاتمان بوو بە دەست ئەو گەمژە هەستەکیانەوە کە لایان وایە "دەوڵەت" ڕێکەوتن نامەیە له نێوان مرۆڤەکاندا. ئەوەی کە فەرماندەیە، ئەوەی کە ذاتی سەروەرە، ئەوەی کە لە کار و شێوازی هەڵسووکەوتدا سەروەرە و قسەی خۆی دەخاتە سەەر کورسی و بە سەروەرانە دێتە مەیدان پێویستی به ڕێکەوتن نامە نیە.
بوونی ئاوەها قەد پێشبینی ناکرێن. ئەوانە وەکو چارە نووس دادەدەن، بێ هۆ، بێ بڕیار، بێ ترس، بە بێ بیانوو. وەها دادەدەن وەکو هەورە تریشقە کە لە زەوی دەدات. ترسناک، ڕێکەوت، باوەڕ نەکراو ئەوەندە بە توندی دادەدەن که فریای نەفرەت کردن ناکەون. ئەمانە کاریان شکڵ دانی غەریزەییە و شکڵ دان بەزۆرە.
ئەمانە کەسانێکن که خۆ نەویستانە و نائاگا هونەرمەندانێکن: قسە کۆتا بکەمەوە لە هەرکوێ دەرکەون شتێکی نوێ دادەهێنن و ڕوودەدات. بنیانێکی نوێ فەرمانڕەوایی پێک دێنن.

وەرگێر: مەسعود پژووهی
پەرتووکی: تەبار ناسی ئەخلاق
نوسەر فریدریک نیچە

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

امروز کوردستان

امروز کوردستان ! حکومت "جمهوری اسلامی ایران " و حکومتهای منطقه دنبال خیالات خامی هستند کە میتوانند کوردها را به زانو در بیاورند. غافل از اینکە کوردها بذر هستند و در باد پخش م...

بیرەوەری

منداڵ بووم بە زۆر ئەمتوانی نوێڵ هەڵگرم. هەرچەن نوێڵەکە زۆر گەورە بوو. ڕەنگە نەزانن نوێڵ چیە! نوێڵ کەرەستەیەکە لە ئاسن پتەو بۆ ئەوەی بەردی پی بشکێنی و یا بیتلێنی هەروەها فارسیەکەی دەبێتە "اهرم". زەویەکمان هەیە لە دەمی ڕووبارێکە کە جاران(ئەوەی بۆ منیان گێڕاوەتەوە پەنجا شەست ساڵ پێش) هەموو کاتێک ئاوی بووە بەڵام ئێستا تەنیا سەرەتای بەهار بەفراوێکی هەیە و ئەویش تەواو بووە دیارە حکومەت بە لێدانی زنجیرە بەربەست لە سەر ڕێگای ئەو ڕووبارە وشکی کردوە ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە زەمانی پێش ئەم حکومەتە زەووی دێم لە ئاوایی ئێمە زۆر کەم بوو بەڵام ئێستا بە گشتی پشتی جادە بووە بە دێم و خەڵک مەجبوورن بۆ دەرهێنانی ئاو چا لێبەن و ئاو لە دڵی عەرزەوە بێننە سەر بۆ کشت و کاڵ. بەهەرحاڵ بچینەوە سەر باسی نوێڵەکە و زەویەکە، ئەم زەوویەی ئێمە لەو کاتەدا کە شەڕ هەبوو لە نزیکی پایەگایەک بوو کە حکومەت درووستی کردبوو و دیارە بەو بۆنەوە بەشێکی زۆری کەوتبووە ژێر کاریگەری ئەو شەڕە و هەروەها ڕووبارەکەش بە هانینی بەردی گەورە بۆ ناو زەویەکە زۆر کێشەی درووست کردبوو و بەشێک زۆر لە زەوویەکە چیتر بە کەڵکی کشت و کاڵ نەدەهات ...

کنترل و انقلاب

اصولا وقتی راهی پیدا نکنید کە حقیقتی را باور کنید در حالی کە این حقیقت می تواند تمام افکار شما را دگرگون کند قطعا میگویید دروغ است و قصد دارید ما را بە بیراهە ببیرید. واژە تئ...