ئنسان: دوو جۆر تاریف لە ئینسان بوونی هەیە. یەک: لە لایەن زیندەوەری و زیندەوەر ناسی. دوو: لایەنی فەلسەفی ئینسان بوون. لە بەشی یەکەمدا مرۆڤ ئاوا تاریف دەکرێت: بوونەوەرێک زیرەک کە لە سەر دوو لاقی دەوەستێک و ڕاست دەوەستێت. ساحێبی جۆرە جیاوازەکانی ئۆرگانیزمی ژیانە وەکو: دڵ، مێشک ، گوورچیلە و چیتر. ئەم بوونەوەرە بیر دەکاتەوە و کۆمەڵگا دەخولقێنێت و بە شێوازی کۆمەڵایەتی ئەژی. زیندەوەر ناسەکان بەم شێوازە مانای مرۆڤ دەکەنەوە. جا ئێوەش دەتوانن هەزاران شتی دیکەشی بۆ بێژن. بەڵام ئەوەی کە ڕوونەوە لە لایەنی زیندەوەر ناسیەوە مرۆڤ هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ بوونەوەرەکانی دیکە نیە. بۆیە زیندەوەر ناسەکان بۆ ئەوەی تاقیکاری لەسەر مرۆڤ نەکەن دێن و کەڵک لە زیندەوەرانی دیکە دەگرن. بۆ نمونە مشک و بەراز و چیتر ، کە ئەمە نیشانی دەدات لەو لایەنەوە مرۆڤ بەشێکە لە سرووشت. بەڵام! بەڵام مرۆڤ ئەگەر ئەوەندە نزیکە لە باقی بوونەوەرەکان بۆچی لەوان جودایە؟ مەگەر ئەوەی بێژین بیرمەندان نازانن، بەڵام ئایا بیرمەندان نازانن؟ ئەرەستوو وەکو یەکێک لە بیرمەندانی کۆنی یۆنانی ئێژێت : مرۆڤ بە هۆی سیاسی بوونیەوە لە باقی بوونەوەرەکان
منداڵ بووم بە زۆر ئەمتوانی نوێڵ هەڵگرم. هەرچەن نوێڵەکە زۆر گەورە بوو. ڕەنگە نەزانن نوێڵ چیە! نوێڵ کەرەستەیەکە لە ئاسن پتەو بۆ ئەوەی بەردی پی بشکێنی و یا بیتلێنی هەروەها فارسیەکەی دەبێتە "اهرم". زەویەکمان هەیە لە دەمی ڕووبارێکە کە جاران(ئەوەی بۆ منیان گێڕاوەتەوە پەنجا شەست ساڵ پێش) هەموو کاتێک ئاوی بووە بەڵام ئێستا تەنیا سەرەتای بەهار بەفراوێکی هەیە و ئەویش تەواو بووە دیارە حکومەت بە لێدانی زنجیرە بەربەست لە سەر ڕێگای ئەو ڕووبارە وشکی کردوە ئەمە لە حاڵێکدا بوو کە زەمانی پێش ئەم حکومەتە زەووی دێم لە ئاوایی ئێمە زۆر کەم بوو بەڵام ئێستا بە گشتی پشتی جادە بووە بە دێم و خەڵک مەجبوورن بۆ دەرهێنانی ئاو چا لێبەن و ئاو لە دڵی عەرزەوە بێننە سەر بۆ کشت و کاڵ. بەهەرحاڵ بچینەوە سەر باسی نوێڵەکە و زەویەکە، ئەم زەوویەی ئێمە لەو کاتەدا کە شەڕ هەبوو لە نزیکی پایەگایەک بوو کە حکومەت درووستی کردبوو و دیارە بەو بۆنەوە بەشێکی زۆری کەوتبووە ژێر کاریگەری ئەو شەڕە و هەروەها ڕووبارەکەش بە هانینی بەردی گەورە بۆ ناو زەویەکە زۆر کێشەی درووست کردبوو و بەشێک زۆر لە زەوویەکە چیتر بە کەڵکی کشت و کاڵ نەدەهات