شتێک کە بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئامانج گەلێک کەڵکی لێ وەردەگرین بە فارسی پێ ئێژن "ابزار" بەداخۆ کوردیەکەی نازانم.
ئەبزار ئەتوانێت چەقۆ، شمشێر، قڵنگ، پێمەڕە و ... ئەتوانێت ببێت. بە پێشکەوتن زانست و تکنۆلۆژیا بە تایبەت لە سەدەی حەڤدە و هەژدە تاکو ئەمڕۆ وتی پێمان کە هەرچێک ئەتوانێت ئەبزار بێت. بۆ نمونە: زمان، پەرتووک، چیرۆک، ئایین و ئایدیا، ڕاگەیاندن و...
بە گشتی ئەتوانین بێژین هەرچێک کە مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانەی خۆی دا ئەیخولقێنێت ئەبزارگەلێکە کە مرۆڤ وەکو پیداویستی ژیان، ئیش و کەلێنەکان ژیانی خۆی پی پڕ ئەکاتەوە.
ئەبزار بە گشتی شتێکی بێ هەستە. ئەبزار ناتوانێت لە خۆیدا هەست هەڵبژاردنی هەبێت بەڵکو کەسانێک ئەبزارەکان بە مەیلی خۆیان هەڵەسووڕێنن. بۆ نمونە خودی ئەم دونیای مەجازیە کە ئێمەی تێدایە.
دونیای مەجازی ئەبزارێکە کە مرۆڤەکان لە گشت جیهان پێکەوە نزیک ئەکایەوە و بە شێوازێک ئاسایی گشت کەسێک ئەتوانێت کەڵکی لێ وەر گرێت بۆ ئەوەی پەیوەندی بگرێت بە جیاهانەوە. ئەم دونیای مەجازیە ئەبزارێک وەکو فەیسبووک ئەخاتە بەردەست بۆ ئەوەی پەیوەندی بگرێن و ڕاو بۆچوون بگۆڕینەوە. ئەم فەیسبووکە پڕەیەک ئەخاتە بەردەستمان کە بتوانین ئەو کەسانەی کە پیمان خۆشە پەیوەندیان پێوە بگرین بۆ خۆمان هەڵی بژێرین.
ئەبزار هەرچەن کە دەتوانێت کاریگەر بێت لەسەر ژیانی مرۆڤ ئەتوانیت تێکدەر بیت.
چەقۆیەک لە دەست چێشت لێنەر ئەتوانێت نان بۆ منداڵیک فەقیر ساز بکات. هەمان چەقۆ ئەتوانێت ژیانی مرۆڤێک بگرێت. بگەڕێینەوە بۆ فەیسبووک:
فەیسبووک ئەوەندەی کە پەیوەندی دروست دەکات جیاییش ئەتوانێت دروست بکات. بۆ نمونە پەیوەندی باوک و منداڵ، ژیانی هاوبەش. بە ئاسانی فێری منداڵ ئەکات کاتێک خۆشت لە کەسێک نەهات جیا بیتەوە لێ. بۆیە بە شێوازێک کە خۆشت تێنەگەیت فێری جیایی ئاسانت ئەکات.
ئەبزار لە کوردستاندا:
بە هۆی ئەوەوە کە زانستی نوێ لە ڕۆژئاواوە گەڕاوەتەوە بۆ لای ئێمە تێناگەین لەو زانستانە. بە گشتی وتەی خەڵکی دیکە یا کۆپی ئەکەین یا دوپاتی ئەکەینەوە بە شێوازێک نوێ، بەڵام هەمان شت دوپات ئەکەینەوە.
باوەڕ ناکەم کوردێک هەبێت باوەڕی وا بێت کە کوردستان دو سەد ساڵ پێش داگیرکراو بوە و سەربەخۆیی نەبوە. (بەو مانا کە ئەمڕۆ سەربەخۆیی و حکومەت نەتەوەیی ئەمڕۆ تاریف ئەکرێتەوە.) تەواو ئاسەوارەکان ئەوە ڕوون ئەکەنەوە کە کوردستان وڵاتێک سەربەخۆ بوە و نزیک بە سەدو پانجا ساڵی پێش پلانی بۆ چناوە و داگیر کراوە.هەرجۆر بێت و بوبێت ئەوەی کە ئەمڕۆ دیارە داگیرکراوە.
ئێستا هەندێک مرۆڤی قەبارە بچووک دێن و باس لە ئەبزار ئەکەن بۆ سەربەخۆیی.
ئەمڕۆ سەردەمی شۆڕشی تکنۆلۆژیا و زانست ئەناسرێت بۆیە مرۆڤەکان بە گشتی بیروڕای جیاوازیان هەیە. بە چەن چرکە هەر زانستێکت پێویست بێت و پێت خۆش بێت ئەتوانیت لە ئینترنتدا پەیدای بکەیت. هیچ کەس ئەوە قەبووڵ ناکات کە ڕەنگە (تەنانەت ڕەنگە) هەڵە بکات.
حزب ئەبزارێکە بۆ سەربەخۆیی:
بە تەکید حزب و ئایدیا جۆراوجۆرەکان ئەبزارێکن بۆ گەیشتنی مرۆڤ بە ژیانێکی خۆشتر و بەختەوەر نە ئەوەی کە بتوانن ژیانێکی زەمانەت بکەن. هاوڕێیان ئەبێت ئەوە تێبگەین کە ئەبزارگەلێک کە دروست ئەکرێن زەمانەتی ژیانی بەختەوەر ناکەن. بە چەن هۆ:
١: زۆری ئەبزارەکان
٢: جیاوازی نێوان ئەبزارەکان
٣: جیاوازی تێگەیشتن لە ئەبزارەکان
٤: جیاوازی تێگەیشتن مرۆڤەکان لێکتر
٥: هەروەها خلقوو خووی مرۆڤەکان (ڕاستگۆ بوون، درۆ، دزی و چیتر)
ئەتوانین هەزاران نموونەی زیاتر باس بکەین و بیخەینە بەر چاو بەڵام بەم چەن دانە قەناعەت ئەکەین.
کوردستان بۆ گەشتن بە سەربەخۆیی تەنیا یەک ئەبزاری ئەوێت، لەخۆ بردوویی و ڕاستگۆ بوون لەگەڵ خۆمان و خەڵک.
بەقەولی دموکراتیەکان خۆیان حزبی حەفتا ساڵەن.
بە پێ کۆمەڵەکان نزیک پەنجا ساڵە هەن.
پەکەکە ییەکانیش با بمێنن.
ئەم ئەحزاب گەلە چیان تۆمار کردوە:
سەرۆکێک کە خۆی لە یەکەم بەردی بناغەی کوردیدا دەدات بە دەستەوە و ئیدعا ئەکەن با خەڵک نەکوژرێت. بەڵام ئەمڕۆ ئەزانین مەرگ لە ژیانی ئاوا زۆر باشترە.ئەبزارێک کە مێژووی براکوژیان تۆمار کردوە.ئەبزارێک کە بە هەزاران بیانو بەس کورد ئەکوژێت.ئەبزارێک کە هەوڵ دەدات هەمو خەباتی خەڵک داگیر بکات.ئەبزارێک کە خەڵک دەکاتە چەن بەش و شەڕ لە نێوانیان هەڵئەگرسێنێت.ئەبزاارێک کە ئەگەر ژێردەستی ئەو نەبیت هەوڵ بۆ لەناو بردنت دەدات.ئەبزارێک کە جورئەتی نیە باس لە سەربەخۆیی بکات.ئەبزارێک کە ئەگەر نەتکوژێت لەپەراوێزت ئەخات.ئەبزارێک کە بۆ خۆی بە دەستی خۆی کوردستان ئەکات بە چەن بەشەوە.ئەبزارێک کە کوردستانی گەورە هیچ لەو بەشەی کە ئیدعا ئەکات بۆی ناوچەگەرایی و دزی و درۆزنی پڕە.ئەبزارێک کە بۆ خۆی خەریک درۆکردنە لەگەڵ خەڵک.ئەبزارێک ک ئەگەر لەگەڵی بیت باشی و ئەگەر لەگەڵی نەبیت جاشی.ئەبزارێک کە بنکە و سەربەخۆیی بۆ کورد بە تارانەوە گرێ دەدات.ئەبزارێک کە بۆ خۆی لە دەرەوە هاتوە و دروستکراوی خۆمان نیە.
بە پێ ئەم مێژوە چڵکنە کە ئەم ئەبزارگەلە تۆماریان کردوە، ئەم ئەبزارگەلە واباشترە کەڵکیان لێ وەرنەگیرێت تا ئەو کاتەی کە نوێ و بەڕۆژ و تەیار بکرێن. بۆ ئەوەی کە بە هیچ ئامانجێکمان ناگەیەنن مەگەر وەدوامان بخەن.
گۆی زەوی بەم هەموو خەڵکەوە یەک جار شەڕی وزەیی بینیوە ئەویش نێوان ئامریکا و ژاپوون. ئێستا گشت جیهان لەوە ئەترسن کە وڵاتێکی دیکە دەستی بگات بە چەکی وزەیی و خەڵک بکوژن. بۆیە هەوڵ و تەقالایان ئەوەیە کە کەس دەستی پێ نەگات و پێشگیری لێ ئەکەن. مێژوو ئەم ئەحزابگەلە ( بەقەولی خۆیان ئەبزار) پڕە لە کورد کوژی و دوژمنایەتی لە بستێک زەویدا. بەڵام کەسێک نیە بیر لەوە بکاتەوە یا چاکیان بکات یا بیانداتە بەر شەپ.
نظرات
ارسال یک نظر