رد شدن به محتوای اصلی

وتوێژ لەگەڵ کافکا

بۆ ئەو سەرکردانەی ڕۆژهەڵات کە ناتوانن دیفاع بکەن لە شۆڕشی شۆڕشگێڕان.
تکایە بیخوێننەوە بە وردی و بیری لێ بکەنەوە.
بیرکردنەوە ڕێگای ڕزگاری کوردە.

پەرتووک : وتووێژ لەگەڵ #فرانتس_کافکا
نووسەر: #گوستاو_یانووش
وەرگێڕان لە فارسی بۆ کوردی : #مەسعود_پژوهی

ـــــــــــــــــــــــــ
لەگەڵ دکتۆر کافکا لە ساحەی کەشتی و باخیرەکان بووین .
واگۆنهایەک بە باری قوورسی زووخاڵ لەسەر پرددێک بوون .
بیرەوەیەکم وەبیر هاتەوە.
دەستم پێ کرد بۆ دکتۆر کافکای بگێڕمەوە:
لە کۆتایی ساڵەکانی شەڕدا بووین ، مناڵی ئەو ناوچەی ئێمە، "کارۆلینن تاڵ" هەمو ڕۆژێک ئەچووین بۆ شاخی "زیگزاگ" و لەسەر پێچێکدا کە لێژیش بوو شەمەندەفەر مەجبوور ئەکەوت هێواشی بکاتەوە ، بازیان ئەبردە ناو واگۆنەکان و تیکەی زووخاڵیان ئەخستە دەرەوە و دواتر ئەهاتن کۆیان ئەکردەوە و لە ناو جالیسیان ئەکرد و ئەیانبردەوە بۆ ماڵ . بۆ ناو زۆمپا و خۆیان لێ گەرم ئەکردەوە.
وەبیرم دێت دانەیەک لە هاو پۆلەکانم کەوتە ژێر چەرخی شەمەنەدەفەر و تیکە تیکە بو .

کافکا پرسیاری کرد: تۆ ئەو دیمەنەت بەچاو خۆت دی ؟

نە ، مناڵەکان ئەو بەسەرهاتەیان باس کرد.

کافکا : مەگەر تۆ نەدەڕۆشتی لەگەڵیان ؟
بۆچی نە ؟ جار جار منیش ئەچووم لەگەڵیان . بەڵام من بەس سەیرم ئەکرد . ئێمە لەماڵدا زووخاڵمان زۆر بوو و پێویستمان نەبو. لە پشت دارەکان خۆم ئەشاردەوە ، زۆر سەرسووڕ هێنەر بوو.

کافکا وشە بە وشەی قسەکانمی گوێگرت .
وتی : شەڕ بۆ گەرما ــ کاتێک لە نەبوونی گەرما ڕەق ئەبیتەوە ــ هەموو کات سەرسووڕ هێنەرە.بۆ ئەوەی کە کێشەی هەڵبژاردن لە نێوان مان و نەمانە . ناکرێت بەس سەیرکەر بیت . لەوێدا دارێک نیە کە هۆشی پێتەوە بێت و خۆت لەوێ بشاریتەوە. ژیان شاخی زیگزاگ نیە . لە ژیاندا هەرکات ئەگەری ئەوە هەیە بکەویتە ژێر چەرخی گەردوون ، زایفەکان و بێ کەسەکان پێشتر لە بەهێزەکان و دەوڵەمەندەکان . بازێ کەس پێش گەشتن بە چەرخەکان دەشکێن و ورد دەبن .

قسەکەیم قەبووڵ کرد .
ڕاستە . "وندا "ی بچووکیش جاری وا بو لەگەڵ من لە دارستانەکە ئەمایەوە و ئەگریا . ئەترسا . نەیەویست هیچ بدزێت . بەس بەو بۆنەوە دەهات کە منداڵانی دیکە گاڵتەیان پێ ئەکرد و هەرکات بە دەستی خاڵی ئەگەڕایەوە دایکی بە کووڵە گۆچانێک تەمێی ئەکرد .

کافکا هەردو دەستی کردەوە و هاواری کرد :
چاوت لێیە ؟ ئەوە چەرخی شەمەندەفەرەکان نیە هاو پۆلیەکەتان ورد ئەکات ، بەڵکو نەبوونی محیبەت دەوروپشتەکانە کە زۆر پێشتر وردیان دەکات و دەیانهاڕێت.ڕێگایەک کە دەبێتە مەترسی و کارەسات . هیچێکی دیکە نیە بێجگە لەوە . بە سەپاندنی زۆر و هێز شتێکی زۆرت گیر نایەت.دو سێ تیکە زووخاڵ کە دەیخەیتە ناو زۆمپا و بە زوترین کات دەبێتە خۆڵ و کۆتایی دێت. ئەو کاتە دووبارە سەرما دێتەوە و دوبارە ئەلەرزن و ڕەق هەڵدێن . هەروەها هێزێک کە هەمو جار دەبێت بازدەیت و بازدەیت و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە و مەترسی کەوتنە ژێر چەرخ زۆرتر ئەبێتەوە.
ئەو کاتەیە کە بچیت بۆ سواڵ کردن ڕەنگە باشتر بێت و ڕەنگە چەن تێکە زووخاڵت تێوەپێچن ... .

قسەکەی کافکام بڕی : بەڵێ وایە . بەڵام ئەمانیش لە سەرەتای ڕۆشتنەکەیان بۆ لای شەمەندەفەرەکان دەوەستان و سواڵیان ئەکرد و ئەوانەی کە لە شەمەندەفەرەکە کاریان ئەکرد بەزەییان دەهاتەوە و بازێ جار چەن تیکە زووخاڵیان هەڵ دەدا . مناڵەکان کاتێک بازیان بردە ناو شەمەندەفەرەکان کە چیتر سەخاوەت و بەزەیی کرێکارەکان کۆتایی هاتبو .

کافکا وتی : بەڵێ هەر وایە . منداڵەکان کاتێک زاتیان شکا و نەترسانە پەڕینە ناو شەمەندەفەرەکە کە بەخشش کۆتایی پێ هاتبو و ناهوومێد ببوون لە بەخشش .
من چاوم لێیانە کە چۆن ناهومێدی ئەوان دەبات بەرەو چەرخی شەمەندەفەرەکان .

ـــــــــــــــــــ

پشتگیری لەو ڕۆڵانە کە چیتر ناترسن و زاتیان لە هێزی ئێرانی شکاوا و دەست دەدەنە شۆڕش ئەرکی سەرشانی گشتمانە .
ئەو ڕۆڵانەی کە هەڵبژاردن ئەکەن لە نێوان مان و نەمان دا ، دەبێت بتوانین پشتیان بگرین ئەگینا خیانەتمان کردوە بەو هەڵبژاردنەی کە ئەوان دەیکەن .

#ڕەنگێکی_نوێ

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

چیرۆکی کورت نووسەر مەسعود پژووهی هەوا تاریک بوو مامه شەمێ چوو بۆ دایەرەکە. سەیری کرد چۆار سەف درووست بوە. ویستی خۆی جودا بکاتەوە و بێژێت من لەوان نیم. بەڵام هەرچێکی کرد کەس لە زمان ئەو حاڵی نەدەبوو. هەوڵی ها کەمێک بە زمانی ئەوان قسە بکات. بۆ ئەوەی لێ تێبگەن. دەستی پێ کرد. بە دەم قسە کردنەوە ڕۆشت...! کارەکەشی ڕانەپەڕا بەڵام کاتێک کە گەڕایەوە بۆ ماڵ نە ئەو بنەماڵەکەی خۆی دەناسی و نە مامە شەمێش چیتر خۆشی دەناسی. هەر بۆیە ئاوارەی کۆڵانەکان بوو و هەر شەوێک لە پەنا کۆڵانێک دەنووست.

کنترل و انقلاب

اصولا وقتی راهی پیدا نکنید کە حقیقتی را باور کنید در حالی کە این حقیقت می تواند تمام افکار شما را دگرگون کند قطعا میگویید دروغ است و قصد دارید ما را بە بیراهە ببیرید. واژە تئ...

سیستم

یک سیستم به چه میماند؟ اگر بخواهیم اشکال متفاوتی از سیستمهای حکومتی را در ذهن خود ترسیم کنیم با رسم شکل چه چیزی میتوانیم داشتە باشیم؟ این چیزی است که من بدان رسیده ام امیدوارم واضح باشد و بتواند نظر شما جلب نماید. وقتی فیلسوفان پرسش از بنیاد انسان را در ذهن خود جستجو میکنند به پرت شدگی انسان میرسند. بدین معنا که انسان وقتی چشم باز میکند در این جهان است.  در نتیجه فیلسوفانی می ایند و دیگر سوال از وجود خدا را بی معنی میپندارند و اصولا میگویند نیازی نیست که ما به این سوال جواب بدهیم که ایا خدایی این جهان را خلق کردە است یا خیر. در همین راستا داستایفسکی میگوید چه کسی دنیا و انسان را خلق را ول کنید بهرحال ما هستیم باید بدانیم چه کسی میخواهد دنیا را خراب کند و انسان را نابود کند. در همین راستا فیلسوف بزرگی مانند شوپنهاور میگوید انسان وقتی چشم باز میکند در یک سرازیری است با سرعت بسیار زیاد، هم انسان در حال دویدن است و هم سرازیری زیر پایش در حال حرکت است. حال فکر کنید اگر انسان بایستد چه اتفاقی می افتد. اگر دیواری در سر راهش باشد چه میشود؟ نابود میشود. له میشود. حال برگردیم به سوال سیستم. ...