رد شدن به محتوای اصلی

ئایا ڕۆژی دوایی بوونی هەیە؟

️ مێشێک بیرمەند لە ژوورێکدا بۆ خۆی دەگەڕا و بیری دەکردەوە لە سەرمیچ ژوورەکە نیشتبو و دەچو بە ڕێگادا و وای دەزانی کەس ئەو توانایە نیە بۆیە خۆی بە زلەتر لە هوی سەیر دەکرد تاکو کەوتە تۆر جاڵجاڵۆکەیەکەوە و خواردی.
مەلاکان باس لە مێشکی مرۆڤ دەکەن کە جیاوازی هەیە لەگەڵ بوونەوەرەکان دیکە ئەمە لە کاتێکدایە کە زانست ئەوەی پێ سەلماندوین ئەوەی لە مێشکی ئێمەدا هەیە لە مێشک بوونەوەرەکان دیکەش دا دەتوانین بیدۆزینەوە. ئەوان ئێژن ئێمە ئەتوانین چاکە و خراپە لێک بدەینەوە بەڵام من ئێژم :
نە ئێمە ناتوانین چاکە و خراپە لێک بدەینەوە . چاکە و خراپە فێرمان دەکەن بە پێ کولتورێک کە تیایا گەورە دەبین ، بە پێ پەروەردەیەک کە گەورەمان دەکات ، بە پێ کات و جوگرافیایەک کە تیایا دەژین جیاواز دەبێت.
نمونەی زۆر بچووک:
لە کوردستاندا ژیانی هاوبەشی خوشک و برا شتێک خراپە ئەمە لە کاتێکدایە کە ئبراهیم لەگەڵ خوشکی خۆی ژیاوە و هەر وەها ئێستاش زۆرێک لە ناوچەکان ئەو کولتورەیان هەیە. لە ناو کولتور و پەروەردەی ئسلامی دا هاوڕەگەز خوازی ئەمرێک خراپە بەڵام لای ئاڵمانەکان و ئرووپیەکان چتێک خراپ نیە و تەنانەت لە مافی ژیان بۆ هاوڕەگەز خوازەکان دیفاع دەکەن.
بۆیە چاکە و خراپەش کاری بە مێشک مرۆڤەوە نیە.

یەکێک دیکە لەو بەڵگانە کە سەلماندن دواڕۆژ بە کاری دێنن ئەوەیە کە ئەم جیهانە چۆن ئەبێت بە بێ هۆکار بەدی هاتبێت. ئەوان وا هەست دەکەن کە هۆکارێکی هەیە کە جیهان درووست کراوە.
ئەوەی کە بێژم هیچ هۆکاری نیە شتێک هەڵەیە بەڵام ئێژم ڕەنگە هۆکاری هەبێت بەڵام خۆ ئێمە ناتوانین لە ڕووی نەزانی خۆمانەوە قسە بکەین و زۆریش ئاساییە ئەگەر هۆکاری نەبێت.
بەڵام لەوە گاڵتەتر نیە کە بێژین بە بۆنەی مرۆڤەوە جیهان درووست کراوە . مرۆڤێک کە مرۆڤ دەکوژێت لە بەر پووڵ . مرۆڤێک کە دەتوانێت بیر بکاتەوە و دەبینێت کە مرۆڤەکان دیکە لە برسا دەمرن و بێ دەنگ دەبێت. مرۆڤێک کە سەیر دەکات لە حکومەتێک وەکو کۆماری ئسلامی مرۆڤ لە سێدارە دەدرێت و خەڵک سەیری دەکەن . لەوە گاڵتەتر نیە کە بێژین جیهان بە هۆکاری خۆشەیستی مرۆڤەوە درووست کراوە و هەروەها دوار ڕۆژێک دانراوە بۆ کەسێک کە پێش لە دایک بوون بەو جیهانە حوکمی دراوە.
و دوای ئەوەش دەچێتە جەحانمێک و یا بەهەشتێک کە لە ژێر داگیری بۆ سەر ژن بوە و منداڵ بوە.

پێم وایە:
✴️جیهانێک کە ئێمە لێ دەژین باشتر وایە خودایەک و دواڕۆژێکی نەبێت. چوونکا مرۆڤ تووشی خەمۆکی دەکات کاتێک کە چاو لەو جیهانە بکەیت و بیری لێ بکەیتەوە کە خودا خەلقی کردوە کە خۆی بسەلمێنێت.

بێژین جیهان ڕێکەوت بوە ئێش و ئازاری زۆر کەمتر دەبێت.

نووسەر : #مەسعود_پژووهی

#ڕەنگێکی_نوێ

لەگەڵمان بن کاناڵ تلگرام ڕەنگێکی نوێ

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

چیرۆکی کورت نووسەر مەسعود پژووهی هەوا تاریک بوو مامه شەمێ چوو بۆ دایەرەکە. سەیری کرد چۆار سەف درووست بوە. ویستی خۆی جودا بکاتەوە و بێژێت من لەوان نیم. بەڵام هەرچێکی کرد کەس لە زمان ئەو حاڵی نەدەبوو. هەوڵی ها کەمێک بە زمانی ئەوان قسە بکات. بۆ ئەوەی لێ تێبگەن. دەستی پێ کرد. بە دەم قسە کردنەوە ڕۆشت...! کارەکەشی ڕانەپەڕا بەڵام کاتێک کە گەڕایەوە بۆ ماڵ نە ئەو بنەماڵەکەی خۆی دەناسی و نە مامە شەمێش چیتر خۆشی دەناسی. هەر بۆیە ئاوارەی کۆڵانەکان بوو و هەر شەوێک لە پەنا کۆڵانێک دەنووست.

سیستم

یک سیستم به چه میماند؟ اگر بخواهیم اشکال متفاوتی از سیستمهای حکومتی را در ذهن خود ترسیم کنیم با رسم شکل چه چیزی میتوانیم داشتە باشیم؟ این چیزی است که من بدان رسیده ام امیدوارم واضح باشد و بتواند نظر شما جلب نماید. وقتی فیلسوفان پرسش از بنیاد انسان را در ذهن خود جستجو میکنند به پرت شدگی انسان میرسند. بدین معنا که انسان وقتی چشم باز میکند در این جهان است.  در نتیجه فیلسوفانی می ایند و دیگر سوال از وجود خدا را بی معنی میپندارند و اصولا میگویند نیازی نیست که ما به این سوال جواب بدهیم که ایا خدایی این جهان را خلق کردە است یا خیر. در همین راستا داستایفسکی میگوید چه کسی دنیا و انسان را خلق را ول کنید بهرحال ما هستیم باید بدانیم چه کسی میخواهد دنیا را خراب کند و انسان را نابود کند. در همین راستا فیلسوف بزرگی مانند شوپنهاور میگوید انسان وقتی چشم باز میکند در یک سرازیری است با سرعت بسیار زیاد، هم انسان در حال دویدن است و هم سرازیری زیر پایش در حال حرکت است. حال فکر کنید اگر انسان بایستد چه اتفاقی می افتد. اگر دیواری در سر راهش باشد چه میشود؟ نابود میشود. له میشود. حال برگردیم به سوال سیستم. ...

چیرۆکی ‏مرۆڤی ‏سکەڕۆ

چیرۆکی: مرۆڤی سکەڕۆ ــــــــــــ باڵای ڕەحەت دوو میتر ئەبوو. گشت ڕۆژێک دەهاتە و دەیوت بابۆڵەیەکم پێ بدە و منیش درووستم دەکرد و پێم دەدا. ڕەش پێش نەبوو. ئەو قەرەچی بوو. قەرەچەکان ڕەنگێکی گەنمی تۆخیان هەبوو کە هەر لە دوورەوە جیادەکرانەوە لە ئرووپاییەکان. ئرووپایی کاڵ و قژ سوور و چاو کەوە بوون. تەبێعەتەن ئەمان سەری ناوچاوانیان ڕەش بوو. بە دەنگی بەرز و لە ناو قۆڕگەوە قسەیان دەکرد. هەموو کات پێدەکەنین.  زۆر زلە بوو پان و پۆڕ و باڵا بەرز. جاری ئەوەڵ کە بینیبووم لە خەیاڵ خۆما وتم ئەمە "مەگەر حکومەت تێری کات" . ناو دووکان چوار یا پێنج کەسی دیکەش هاتن. قاچی خێر بوو هەر کە هات چوار پێنج کەسی بە دوای خۆیا هێنا کەسێک دیکەش ماتڵ بووبابۆڵەکەی پێ بدەم. ڕۆشتم سفارشەکەی بگرم و نانی بۆ چاک کەم پسمام وتی: بوەستە من سفارشەکان ئەگەر تۆ چاکیان بکە ئەو قڵەو بوو نەیەتوانی فرز هەڵسووڕێت وتم باشە. نۆبەی ئەو کوڕەیە بزانە چی ئەوێت. چوو بۆ لای دانەیەک دیکە و سفارشی گرت و چاکم کرد. دانەیەک دیکە هەروەها. وتم پسمام نۆبەی ئەم کووڕەیە ئەم پێشتر هاتووە. وتی وازی لێ بێنە ئەو قەرەچیە با ئرووپاییەکان نەڕەنجێن ئەگ...