رد شدن به محتوای اصلی

چیرۆکی کوردی


چیرۆکی "ئۆسیب"

 

کاتێک خالی بەگ لە دورەوە بینی میوانی دێت، ڕۆشت بە پیری ئەسپ سوارەکانەوە. ڕەشی بەگ کاتێک گەشتنە لای خالی بەگ لە ئەسپەکەی دابەزی بە دوایدا پیاوەکانیشی دابەزین نۆکەرەکان خالی بەگ ئەسپەکەنیان برد بۆ گەوڕ کاو وێنجەیان بۆ داکردن. خالی بەگیش میوانەکانی ڕێنموونی کرد بەرەو خێمەکەی خۆی. خالی بەگ بەگەرمی پێشوازی کرد لە ڕەشی بەگ و پیاوەکانی. سفرەی نانیان داخست پڕ لە گۆشت، ماسی، برنج و چەن جۆر ئاوگۆشت. خواردنیان خوارد خواردنەوەیان خواردەوە، تێر قسەیان کرد، پێکەنین و قسەی خۆشیان کرد. شەوێک خۆشیان بەسەر برد لە کۆتایی شەودا خەوتن.
سبەینێ دوای نانی قاوەتوون خالی بەگ لەگەڵ ڕەشی بەگ ڕۆشتن بۆ سەردانی ناوچەکە و چاوپێکەوتن ئەو ناوچە. گەشتنە سەر کانی ئاوێک ڕەشی بەگ چاوی لە کچێک بوو کە جوانوویەکی زۆر جوانی پێ بوو. جوانوویەکی باڵابەرزی، شەش دانگی خورمایی ڕەنگ ناوچاوی خاڵێک سپی پێوە بوو. جوانووەکە بە عەینی لە دەور کچەکە هەڵپەڕکێی ئەکرد. ڕەشی بەگ شتی وای بە ژیانی نەدیبوو، پرسیاری کرد:
ئەو جوانووە هی کێیە؟
خالی بەگ وڵامی دایەوە جوانووی منە. کچەکەم ئەیبات بۆ سەر ئاو.
ڕەشی بەگ وتی: خوایش ئەکەم ئەم جوانووەم پێ بفرۆشیت.
خالی بەگ وتی:بە هیچ قیمەتێک نایفرۆشم، بەڵام بێ با بچین بۆ ناو گایەلی ئەسپەکان هەرکامیت بە دڵ بوو پێشکەشت بێت بە خەڵاتی لای منەوە.
رەشی بەگ وتی:
نا، بەس ئەمەم دەوێت. هەرچەن بێژیت پێتی دەدەم، ئەگەر بتەوێت بە کێشانەی جوانووەکە زێڕت پێ دەدەم.
خالی بەگ وتی دە بەرابەر ئەوەشم پێ بدەیت نایفرۆشم.
دوای گەڕانێکی زۆر چوونەوە بۆ ماڵ و دووبارە سفرەیان ڕازاندەوە. نانیان خوارد و ڕەشی بەگ کاتی خۆرئاوا بوون بڕیاری دا بەڕێگای خۆیان ئیدامە بدەن بۆیە ماڵاواییان کرد و بەڕێ کەوتن. دوای ماوەیەک ڕەشی بەگ و پیاوەکانی گەشتنەوە ماڵی خۆیان بەڵام ڕەشی بەگ هەر لە بیری جوانووەکە بوو. ئەوەندە خەفەتی خواردبوو ڕەنگ بەڕویەوە نەمابوو. ڕەشی بەگ خواردنی بۆ نەدەخورا لەڕ بووبوو.
پرسیاریان لێ ئەکرد: بۆ وات لێ هاتوە؟ چی بوە؟
وڵامی دەدایەوە: لە عەرەبستان خالی بەگێک هەیە جوانوویەکی هەیە، تا ئێستا هیچ مرۆڤێک شتی وایە نەدیوە. من زۆر حەزم لەو جوانووەیە، بەڵام خالی بەگ بە هیچ جۆرێک نایفرۆشێت. ئەگەر سوار ئەو ئەسپە نەبم و بە گشت کوردستاندا نەگەڕێم شێت دەبم، دەمرم.دیق ئەکەم.
لەم بارودۆخە ئۆسیب ئاگادار کرایەوە.
ئۆسیب کاتێک کە ئەم بارودۆخەی بینی، زانی کە ڕەشی بەگ چوە بۆ عەرەبستان و حەزی لە ئەسپەکەی خالی بەگە. هەروەها زانیبووی کە خالی بەگ حازر نیە بیفرۆشێت.
ئۆسیب نامەیەکی نووسی بۆ ڕەشی بەگ و نوسی: " ڕەشی بەگ! بیستوومە چویت بۆ عەرەبستان و ئێستا حەزت لە جوانووەکەی خالی بەگە. ئەویش حازر نیە بیفرۆشێت. ئەگەر بڕیار بدەیت چیتر من ئازاد بم و ڕابردوو لە بیر ببەیتەوە من ببوریت، من ئەو جوانووە دێنم بۆتۆ. بەڵام ئەوەی کە چۆن بیهێنم کاری بە تۆوە نیە و ئیشی خۆمە."
ڕەشی بەگ نامەکەی خوێندەوە ئاوێتەی خەیاڵ بوو: "چۆن ئەتوانێت لە ئۆسیب خۆش ببێت؟ چۆن ئەتوانێت بیبوورێت؟ سێ کوڕی لێ کوشتبوو، ئایا خوێنی سێ کوڕی بە جوانوویەک ببەخشێت؟ لە پێش خەڵکدا چۆن سەر هەڵبێنێت؟ بەڵام جوانووەکەش شتێکی شاز بوو نەیدەتوانی لە بیری بکات."
ڕەشی بەگ لە وڵامدا نووسی: " ئەگەر ئەو جوانووەم بۆ بێنیت، ئەتبوورم وکچەکەی خۆم مارە دەکەم بۆت و خوێن لە بەینماندا تەواو دەبێت."
ئۆسیب نامەی خوێندەوە و زۆر دڵخۆش بوو. ڕێکەوت بەرەو ماڵ. سیلاحی کردە شان و فەرەنجی لە کۆڵ کرد. سوار ئەسپەکەی بوو ڕێکەوت بەرەو خالی بەگ.
دوای تێپەڕاندن ناوچە شاخاویەکان گەشتە سەر شاخێک و سەیری کرد خێوەتەکەی خالی بەگ لە خوار شاخەکەیە. شایی و زەماوەندی دەبینی و سوارکارەکان خەریک یاری جەرید بوون. ئۆسیب بیری کردەوە یا مارەبڕانە یا زەماوەند.
لای خۆی وتی ئەگەر بە سواری ئەسپەوە بچم ئەبێت ببمە میوانی کەسێک و ئەسپەکە ببەنە گەوڕ خۆشم دەبێت سیلاحەکەم و فەرەنجیەکەم لە شان داگرم بۆیە خەڵک گومانی خراپم لێ دەکەن. بە گشتی کێشە ساز دەبێت. وا باش نیە.
لەو دەوروپشتە گەڕا ئەشکەوتێکی دۆزیەوە، ئەسپەکەی لەوێ بەستەوە، خۆشی بەڕێکەوت بەرەو شاییەکە.
نەریتی کوردان وایە کاتێک زەماوەند و یا مارەبڕان بێت ئەگەر گەشتیار و یا سیاح لەوێ بێت ئەتوانێت بچێت و بەشدار بێت.کەسیش بۆی نیە پرسیاری لێ بکات.ئۆسب چوە سەر سفرەی مارەبڕانی کچی خالی بەگ خواردیان و خواردنەوەیان خواردەوە. شەوێکی خۆش بوو هەوا تاریکی کردبوو چیتر دەف و سوڕنا ژەن بەزم و بەساتیان کۆکردەوە. هەر کەسیش بەرەو خێمەی خۆی بەڕێ کەوت. ئۆسیب بە تەنیا مایەوە.
خێمەیەک گەورە لەولا بوو بەر درگاکەی پڕ بوو لە کۆپان و دیار بوو خێمەکە پڕە لە میوان. چەن ئەسپێک لە پێش درگای خێمەکە بەسرابوونەوە، هەر خەریکی سمکۆڵ کردن بوون.لە تەنیشت ئەو خێمە، خێمەیەکی هەورێشمی تێدا بووکە دیار بوو هی کچەکەی خالی بەگە. ئۆسیب چوە پاڵ کۆپانەکان فەرەنجیەکەی خستە ژێر سەری ویستی بخەوێت.
مانگەشەو بوو، زەوی وەکو ڕۆژ ڕوناک بوو. لە دورەوە کەسێکی زلەی زەبەلاح خەریک بوو دەهات کە دیار بوو کورد نەبوو و لە عەرەب ئەچوو.پیاوە عەرەبەکە چوە ناو خێمەی کچەکەی خالی بەگ. بەڵام کێ دەیتوانی بچێتە ناو خێمەی کچی خالی بەگ!؟ بەس چوار کەس باوک، دایک، خوشک، برا. بەڵام ئەو پیاوە عەرەب بوو بەڵام بنەماڵەی خالی بەگ کورد بوون. ئۆسیب بیری کردەوە شتێک لە ژێر سەر ئەم پیاوەدایە. بۆیە خۆی نزیک خێمە هەورێشمەکە کردەوە.
عەرەبەکە وتی:
زەدینە! حەوت ساڵە خزمەت ئەکەم بۆ باوکت. بەڵێنی دابوو تۆ بدات بە من، باوکت کڵاوی ناوەتە سەرم. ئەمڕۆ تۆ چیتر دەبیتە ژنی دانەیەک دیکە. هەر ئەمشەو ئەبێت لەگەڵت جووت ببم و لەگەڵت بخەوم.
زەدینە وتی: ئەگەر دەسگیرانم پرسیارم لێ بکات کچێتیت چی لێ هاتوە، چی وڵام بدەمەوە؟ ئەتەوێت ئابڕووی خۆم و بنەماڵەم بەریت؟ بم کوژە بەڵام لەگەڵت جووت نابم.
عەرەبەکە شمشێری دەرهێنا و هەڕەشەی کوشتنی کرد لە زەدینە. کچەکە ترسا وتی ئیزنم بدەیە تاوێک بچمە دەرەوە، ئێستا دێمەوە.
عەرەبەکە وتی: نا، نا، ناهێلم بچیتە دەرەوە. ئەگەر بچیت یا ڕائەکەیت و یا هاتوو هاوار دەکەیت. هەر ئێستا ئەبێت پێکەوە جووت بین.
کچەکە دەستی کرد بە پاڕانەوە و فرمێسک ڕشتن: ئەی خودای خۆشەویست، ئۆسیبە چەتە بگەیەنە بە هاوارما. ناموسم ڕزگار بکات
ئۆسیب لە بەر خۆیەوە وتی: حەی حەی لێراش ئەمناسن. بە پەلە چوە ژوورەوەو شمشێری دەرهێنا و گیانی کابرای عەرەبی کێشا. کچەکە ڕزگاری بوو.
بەڵام زەدینە ئەوەندەی دیکە ترسا، وتی: پێم بێژە تۆ کێیت؟ مرۆڤی یا پێغەمبەری؟
نە من پێغەمبەر نیم. خودای خۆشەویست هاواری تۆی گوێ لێبوو منی نارد بۆ یارمەتیت. من ئۆسیبم.
بە هەر جۆر بوو جەنازەی کابرای عەرەبیان لە خێمە کێشا دەرەوە و خستیانە ناو بیرێکی ئاو کە وشک بووبوو.
کچەکە وتی ئۆسیب نان دێنم نان بخۆ. دانیشە.
ئۆسیب وتی: دەستت خۆش لە ماڵێک کە نان و نمەکیان بخۆم ناتوانم دزی بکەم.
زەدینە وتی چیت دەوێت؟ لە دوای چی ئەگەڕێیت؟
ئۆسیب ڕاستی بۆ زەدینە باس کرد و وتی بۆ بردنی جوانووەکەی باوکت هاتووم.
زەدینە وتی: تۆ ژیان و ناموسی منت پاراستوە. لێرا دانیشە ئێستا جوانووەکە دێنم سواری بەو بچۆوە بۆ ناوچەی خۆتان.
زەدینە ڕؤشت جوانووەکەی کۆپان کردو هەوساری کرد و بانگی ئۆسیبی کرد: ئۆسیب بێ سواری بەو بڕۆوە. بەس پێم بێژە لە کوێوە دەتەوێت بڕۆیت؟
ئۆسیب ڕێگاکەی نیشان ها وتی لەوێوە ئەڕۆم.
باشە عەیبی نیە بەس تکایە لەغاوی ئەسپەکە شل مەکە هەڵت دەگرێت و داتەخات.ئەم لاو لای ئەو ڕێگا پڕە لە لەرزۆک و قوڕو چڵپاو. بکەویتە ئەوێ ناتوانیت بێیتە دەرەوە. بڕۆ خوات لەگەڵ.
زەدینە ڕۆشتە ناو خێمەکە و ئۆسیب بەڕێکەوت. سواری ئەو جوانووە ئەوەندە بە لایەوە خۆش بوو کە پەندەکەی زەدینەی لە بیر بردەوە. هەوساری ئەسپەکەی شل کردەوە و ئەسپ هەڵی گرت بە غارێکی تەواو ئەڕۆشت ئۆسیب نەیتوانی تاقەت بگرێت لە ئەسپەکە داکەوت. ئۆسیب کەوتە ناو لەرزۆکەکان و هەرچێک هەوڵیدا نەیتوانی بێتە دەرەوە. جوانووەکەش گەڕایەوە بۆ ماڵی خاوەنی خۆی. زەدینە جوانووەکەی بینی و زانی کە ئۆسیب کەوتوەتە ناو لەرزۆکەکان. بۆیە بە پەلە سوار ئەسپەکە بوو ڕۆشت بە دوای ئۆسیبدا. ئۆسیبی دۆزیەوە و بینی کە لەناو لەرزۆکەکە گیری کردوە و هەرچێک هەوڵ دەدات ناتوانێت بێتە دەرەوە. وتی مەگەر پێم نەوتی کە هەوسار ئەسپەکە شل مەکە؟ گوێت بۆ قسەی من نەگرت بۆیە ئاواتە بەسەر هات.
ئۆسیب وتی کورە کچێ باوەڕ بکە قسەی تۆم هەر لای خێمەکان بەجێ هێشت. بێ زەحمەت یارمەتیم بدە بێمە دەرەوە.
زەدینە دەستی دایە دەستی ئۆسیب و کێشای بەرەو خۆی بەڵام ئەوەندە هێزی نەبو خۆشی کەوتە ناو لەرزۆکەکە.
ئێستا هەر دوکیان لە ناو لەرزۆکەکان گیریان کردبوو.
لەولا دایکی زەدینە تازە لە خەو هەستابوو بینی کچەکەی دیار نیە سەیری کرد جوانووەکەش نەماوە. بە پەلە ڕۆشت و خالی بەگی لە خەو هەستاند، وتی:
پیاوەکە چی ئەکەی تۆ خەوتویت کچەکەتیان دزیوە. جوانووەکەتیش نەماوە.
خالی بەگ بە پەلە هاتەدەر لە خێمەکەی و گشت پیاوەکانی کۆکردەوە، ئەمری کرد هەموو وڵات بگەڕێن کچەکەم و جوانووەکەم بدۆزنەوە. بۆم بێنن.
پیاوەکان بە پەلە سوار ئەسپەکانیان بوون، بەڕێکەوتن بە دوای زەدینە و جوانووەکە. بەو بۆنەوە کە زۆر دور نەکەوتبوونەوە زۆر زوو دۆزرانەوە. پیاوەکان جوانووەکەیان بینی کە بەسراوەتەوە و زەدینەش لەگەڵ کوڕێک هەرزەکار لەناو لەرزۆک گیریان کردوە. دەریان هێنان و بردیان بەرەو لای خالی بەگ. خەڵک گشتیان کۆبوونەوە.
خالی بەگ کاتێک ئەمەی بیست، کە زەدینە لەگەڵ کوڕێک هەرزەکار لە ناو لەرزۆک گیری کردوە و جوانووەکەش بەسرابوەوە، زۆر تووڕە بوو. ئەمری هەر دوویان بکوژن.
زەدینە وتی:
باوکە ئیزنم پێ بدە قسەیەک بکەم، دواتر هەرچێک حەزت کرد با وا بێت. ویستت بمانبەخشە یا بمانکوژە.
بێژە بزانم چی ئێژیت؟
زەدینە هەموو بەسەرهاتی بۆ باوکی باس کرد.
کاتێک کە زەدینە قسەی تەواو کرد خالی بەگ ڕووی کرد لە ئۆسیب، وتی:
ئۆسیب تۆ ناموس منت ڕزگار کردوە و ژیانی کچی منت پاراستوە. داوای هەرچێک بکەیت بە بێ ئەملاولا پێشکەشت بێت.
ئۆسیب وتی:
وەڵا بەس ئەو جوانووەم دەوێت. جوانووەکەم پێ بدە!
خالی بەگ سپی بوەوە، ڕەنگ بە ڕوویەوە نەمابوو. بەڵام لە پێش گشت خەڵکدا بەڵێنی دابوو و چاری ناچارە بوو. نەریتی کوردانە بەڵێنی خۆیان ناشکێنن. ئەمری کرد ئەو جوانووە بدەن بە ئۆسیب.
جوانووەکەیان کۆپان کرد بۆ ئۆسیب.

ئۆسیب گەڕایەوە بەرەو کوردستان. ئۆسیب جوانووەکەی پێشکەش ڕەشی بەگ کرد. ڕەشی بەگ بەڵێنی خۆی بردە سەر و ئۆسیب چیتر بوە زاوای ڕەشی بەگ و ئازاد بوو.

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

زنا چیست ایا همان مالکیت است؟

"ژن دێنم" ، "ژنم دەوێت" ، "ژن بێنە" زنا چیە؟ برای درک بهتر این واژەها به جستجوی هر چند کوتاه در تاریخ نگاهی گذرا بیندازیم. در قبایل ژرمن حق عمل جنسی به مرد تعلق داشت و دختر باکره برای پدر ، برادر و خلاصه صاحبش ارزش معینی داشت که ارزش بر پایه زیبایی و سنش تخمین زدە میشد و قابل معامله بود . و با از بین رفتن بکارت ارزش مال پایمال میشد و شخص متجاوز باید مبلغی پرداخت میکرد و به همین علت اگر کسی شخصی را در حین رابطه سکس با دختر باکره خود میدید راحت و بدون هیچ ترسی می توانست جانش را بگیرد. البتە این مجازات ها بخاطر ان نبود که قبایل ژرمن نسبت به سکس دید منفی داشتە باشند ، خیر، بلکه دید مالکیتی داشتند. در حکاکی های باقیمانده از قبایل ژرمنها تصاویر متعددی از همخوابگی بدست امده است که در انها "فِرِی" (ferey) که خدای سکس و باروری است دیده میشود و ارزش زیادی برای سکس قائل بودند که این واژە تا به امروز در میان انها باقی مانده است (friday) و همینطور در باورهای دیگران نظیر دین اسلام هم که شب جمعه را برای امیزش جنسی محترم میشمارد وجود دارد و خوش وقت میپندارن

دموکراسی و کلتوری دموکرات بوون

یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی کورد نەبونی کولتوری چاک و دموکراسی خوازە. وا هەست دەکەین ئرووپاییەکان و ئامریکا و ... لە خۆڕا گەشتون بەو کولتورە. ساڵیانی دور و درێژ زاناکان ئروپا و ... کاریان لەسەر کولتور کردوە کە بتوانن چاکسازی تیا بکەن و گەشتونەتە ئەمڕۆژە کە هەن . ئەوە نیە بێژین ئێستا ئەمان بێ کێشەن بەڵام هەر لە ئێمە زۆر باشترن لە زۆر ڕوانگەوە. یەکێک لەو هۆیانەی کە ناهێڵێت ئێمە بچینە ناو ئەو کولتورە بوونی بێ باوەڕیە بەمان بە پێ ئایینی ئسلام. ئایینی ئسلام بە تندی ڕوبەڕو دەبێتەوە لەگەڵ ئەوانەی کە باوەڕیان بە محمد نیە و دژیان دەوەستێتەوە و تەنانەت بە کافر ناویان دەبات و ئێژێت ئەوان ئەشێ بێنە سەر ئایین و پەیڕەوی ئێمە. هەر ئەوە بوەتە هۆی ئەوە کاتێک کە پێشنیار کتێب خوێندنەوە دەدەین بە هەندێک لە هاوڕێیان ئێژن ئەها ئەوە خۆ ئەوە کافرە ، یەهودیە ، مەسێحیە و ... بۆیە ئەگەر بیشیخوێنێتەوە هەوڵ دەدات لە پێش ئەو نوسەرانە سەنگەر درووست بکات و ناهێڵێت تاسیری ببێت و ئەگەر کەمێکیش زانستی ئسلامیشی ببێت هەوڵ دەدات قسەکانیان ڕەد بکاتەوە و بێژێت نە بەس خۆمان ڕاست دەکەین و خۆمان چاک دەکەین. ئەگەر بتوانین

ایمان چیست؟

ایمان از منظر "کی یرکگور " چیست؟ سورن کی یرکگور :نویسنده ، الهی دان ، شاعر و فیلسوف دانمارکی اکثرا او را به عنوان پدر اگزیستانسیالیسم میشناسند زیراکه ایشان از اولین متفکران در باب فلسفە اگزیستانسیالیستی یا اصالت بشر است . کی یرکگور بر نویسندگان مشهور ومتفکری چون هایدگر ، کامو ، سارتر و از این دست فلاسفه تاثیری چشمگیر داشتە است. متفکران اگزیستانسیالیسم این شاخە فلسفی را بر دو قسم میشناسند : ۱: اگزیستانسیالیسم مسیحی یا دینی ۲: اگزیستانسیالیسم بی خدایی کی یرکگور از نوع اگزیستانسیالیسم مسیحی محسوب میشود. جهش مضمونی است که "کی یر کگور" تا پایان عمر به آن عقیده داشت و در چندین اثر خود به شرح و بیان آن آن پرداختە است. در دیدگاه کی یرکگور ایمان به خداوند به هیچ وجه نتیجه تعلیل عقلانی بر طبق قوانین و علت و معلولهای عام و مورد قبول همگان نست. فراتر از آن ایمان از فهم خردورزی شخصی نیز ناشی نمیشود و به اخلاق و فلسفه و زیبایی شناسی و علم نیز ربطی ندارد، چرا که ساحت و الوهیت و بی کرانگی و احکام و اعمال آن اساسا با سنجش آگاهی و حتی هستی کرانمند و محدود ما محال و نامعقول و