رد شدن به محتوای اصلی

نادیا موراد

نادیا موراد
نادیا موراد کەنیشکێکی کوردی ئیزەدی دەستدرێژی سێکسی کرایە سەری لە لایەن هێزی داعش (دول ایران ، عراق و شام . شام همان سوریه امروزیست.) و دواتر ڕزگاری دەبێت و دەبێتە نوێنەری ئاشتی لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە . هەزاران کچ و پیاوی کورد دەس درێژی سێکسیان کراوەتە سەر چ لە ناو ئێران و تورکیە و عێراق و سوریە . ئەمە کارەساتە
بەڵام پرسیار بۆ چی وەکو کوردێک نابێتە نوێنەر ؟
دەستدرێژی سێکسی بۆ کورد :
لە بیرەوەری ڕۆژانە ، مانگانە و ساڵانەی هەر تاکێکی کوردا ئەو بیرەوەریە هەیە کە کاتێک دەست درێژی سێکسی  دەکرێتە سەر تاکێکی کورد لە بنەماڵەیەک و تەنانەت لادێیەک و تەنانەت شارستانێک ئەندامانی ئەو بنەماڵە و تەنانەت لادێ و جارو باریش لە شارستانەکە دەس دەدەنە سیلاح و بکەری ئەو دەسدرێژیە دەکوژن و بەو شێوازە تۆڵەی خۆیان ئەکەنەوە .
ئەوەی کە ڕوونە لەو دەسدرێژەیەی کە کرا سەر کورد لە سووریە و عێراق و ئێران و تورکیە ، ئەو نەتەوانە ڕاستەوخۆ و یا ناڕاستەوخۆ بەشدار بوون و بکەری ئەو دەسدرێژیە بوون .
ئەوان نەک لە دەسدرێژی سێکسی بەکو لە خاکو و ئاو و زمان و کولتوری کورد خەریکی دەسدرێژین .
ئەمە لەکاتێکدایە کاتێک کە کورد وەکو تاک باس دەکەن و ئێژن فڵانەکەس دەسدرێژی کراوەتە سەری و دەی باشە قەینا با بێین وەکو ئاشتی خوازانە حەلی کێشەکان بکەین و خەڵاتێکی ئاشتی بدەینە ئەو تاکە و ئەمە لەناو کورددا ئەمڕۆ بووەتە جێگای شانازی کە بەڵێ خەڵاتی ئاشتیمان وەرگرت . کورد ئەبێت لە ماتەمینی ئەو دەسدرێژیە سەر شۆڕ بکاتەوە و سەدان ساڵ خەبات و دەبێت تۆڵە بکاتەوە .
لەو خەڵاتە چەندین ئامانجیان هەبو :
کوردی ئیزەدی وەکو کەمینەیەکی ئیزەدی بە جیهان بناسێنن و نەک وەکو کوردێکی ئیزەدی .(سەیر لەوەدایە کە هەندێک ڕۆشن بیر دێن و بە قەیچێکا قەیچێکا و ناومان برا ناومان برا دەیسڕنەوە و ئەو کارەساتە.)
کوردی وەکو نەتەوەیەک کە ڕۆژانە دەسدرێژی ئەکرێتە سەری ئەو کارەساتەی لە کوردستان بەڕێوە ئەچێت کورتیان کردەوە و کردیان بە ژنانی ئیزەدی .
ئەو کارەساتەی حکومەتانی جیهان بە فرۆشتنی سیلاح و شەڕ بە کورد کردیان و نەتەوەکانی ناوچە ئەو کارەیان کرد لایان برد لەسەر نەتەوەکان و کورتیان کردەوە سەر داعش و ڕەسمەن حکومەتی عێراق و ئێران و... بوونە دەس پاکی ناوچە.
هیوادارم کە ئەو خەڵاتە بۆ نادیا ببێتە هۆیەک کە کەمێک لە خەمو پەژارەی ئەو کارەساتە کەم ببێتەوە ، بەڵام بۆ کوردێک کە خۆی بە پارێزەری کولتوری و نەریت و خاکی کوردستان ئەزانێت باوەڕ ناکەم ببێتە هۆی لەبیر بردنەوە کارەساتەکە .
کارەساتێک کە دوژمنان لە کوردستان دەیخوڵقێنن نە بە ئاشتی چارەسەر دەبێت و نە بە دمۆکراسی بەڵکو تەنیا بە شۆڕش چارەسەر ئەکرێت .

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

چیرۆکی کورت نووسەر مەسعود پژووهی هەوا تاریک بوو مامه شەمێ چوو بۆ دایەرەکە. سەیری کرد چۆار سەف درووست بوە. ویستی خۆی جودا بکاتەوە و بێژێت من لەوان نیم. بەڵام هەرچێکی کرد کەس لە زمان ئەو حاڵی نەدەبوو. هەوڵی ها کەمێک بە زمانی ئەوان قسە بکات. بۆ ئەوەی لێ تێبگەن. دەستی پێ کرد. بە دەم قسە کردنەوە ڕۆشت...! کارەکەشی ڕانەپەڕا بەڵام کاتێک کە گەڕایەوە بۆ ماڵ نە ئەو بنەماڵەکەی خۆی دەناسی و نە مامە شەمێش چیتر خۆشی دەناسی. هەر بۆیە ئاوارەی کۆڵانەکان بوو و هەر شەوێک لە پەنا کۆڵانێک دەنووست.

سیستم

یک سیستم به چه میماند؟ اگر بخواهیم اشکال متفاوتی از سیستمهای حکومتی را در ذهن خود ترسیم کنیم با رسم شکل چه چیزی میتوانیم داشتە باشیم؟ این چیزی است که من بدان رسیده ام امیدوارم واضح باشد و بتواند نظر شما جلب نماید. وقتی فیلسوفان پرسش از بنیاد انسان را در ذهن خود جستجو میکنند به پرت شدگی انسان میرسند. بدین معنا که انسان وقتی چشم باز میکند در این جهان است.  در نتیجه فیلسوفانی می ایند و دیگر سوال از وجود خدا را بی معنی میپندارند و اصولا میگویند نیازی نیست که ما به این سوال جواب بدهیم که ایا خدایی این جهان را خلق کردە است یا خیر. در همین راستا داستایفسکی میگوید چه کسی دنیا و انسان را خلق را ول کنید بهرحال ما هستیم باید بدانیم چه کسی میخواهد دنیا را خراب کند و انسان را نابود کند. در همین راستا فیلسوف بزرگی مانند شوپنهاور میگوید انسان وقتی چشم باز میکند در یک سرازیری است با سرعت بسیار زیاد، هم انسان در حال دویدن است و هم سرازیری زیر پایش در حال حرکت است. حال فکر کنید اگر انسان بایستد چه اتفاقی می افتد. اگر دیواری در سر راهش باشد چه میشود؟ نابود میشود. له میشود. حال برگردیم به سوال سیستم. ...

چیرۆکی ‏مرۆڤی ‏سکەڕۆ

چیرۆکی: مرۆڤی سکەڕۆ ــــــــــــ باڵای ڕەحەت دوو میتر ئەبوو. گشت ڕۆژێک دەهاتە و دەیوت بابۆڵەیەکم پێ بدە و منیش درووستم دەکرد و پێم دەدا. ڕەش پێش نەبوو. ئەو قەرەچی بوو. قەرەچەکان ڕەنگێکی گەنمی تۆخیان هەبوو کە هەر لە دوورەوە جیادەکرانەوە لە ئرووپاییەکان. ئرووپایی کاڵ و قژ سوور و چاو کەوە بوون. تەبێعەتەن ئەمان سەری ناوچاوانیان ڕەش بوو. بە دەنگی بەرز و لە ناو قۆڕگەوە قسەیان دەکرد. هەموو کات پێدەکەنین.  زۆر زلە بوو پان و پۆڕ و باڵا بەرز. جاری ئەوەڵ کە بینیبووم لە خەیاڵ خۆما وتم ئەمە "مەگەر حکومەت تێری کات" . ناو دووکان چوار یا پێنج کەسی دیکەش هاتن. قاچی خێر بوو هەر کە هات چوار پێنج کەسی بە دوای خۆیا هێنا کەسێک دیکەش ماتڵ بووبابۆڵەکەی پێ بدەم. ڕۆشتم سفارشەکەی بگرم و نانی بۆ چاک کەم پسمام وتی: بوەستە من سفارشەکان ئەگەر تۆ چاکیان بکە ئەو قڵەو بوو نەیەتوانی فرز هەڵسووڕێت وتم باشە. نۆبەی ئەو کوڕەیە بزانە چی ئەوێت. چوو بۆ لای دانەیەک دیکە و سفارشی گرت و چاکم کرد. دانەیەک دیکە هەروەها. وتم پسمام نۆبەی ئەم کووڕەیە ئەم پێشتر هاتووە. وتی وازی لێ بێنە ئەو قەرەچیە با ئرووپاییەکان نەڕەنجێن ئەگ...