یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی کورد نەبونی کولتوری چاک و دموکراسی خوازە.
وا هەست دەکەین ئرووپاییەکان و ئامریکا و ... لە خۆڕا گەشتون بەو کولتورە.
ساڵیانی دور و درێژ زاناکان ئروپا و ... کاریان لەسەر کولتور کردوە کە بتوانن چاکسازی تیا بکەن و گەشتونەتە ئەمڕۆژە کە هەن . ئەوە نیە بێژین ئێستا ئەمان بێ کێشەن بەڵام هەر لە ئێمە زۆر باشترن لە زۆر ڕوانگەوە.
یەکێک لەو هۆیانەی کە ناهێڵێت ئێمە بچینە ناو ئەو کولتورە بوونی بێ باوەڕیە بەمان بە پێ ئایینی ئسلام.
ئایینی ئسلام بە تندی ڕوبەڕو دەبێتەوە لەگەڵ ئەوانەی کە باوەڕیان بە محمد نیە و دژیان دەوەستێتەوە و تەنانەت بە کافر ناویان دەبات و ئێژێت ئەوان ئەشێ بێنە سەر ئایین و پەیڕەوی ئێمە.
هەر ئەوە بوەتە هۆی ئەوە کاتێک کە پێشنیار کتێب خوێندنەوە دەدەین بە هەندێک لە هاوڕێیان ئێژن ئەها ئەوە خۆ ئەوە کافرە ، یەهودیە ، مەسێحیە و ... بۆیە ئەگەر بیشیخوێنێتەوە هەوڵ دەدات لە پێش ئەو نوسەرانە سەنگەر درووست بکات و ناهێڵێت تاسیری ببێت و ئەگەر کەمێکیش زانستی ئسلامیشی ببێت هەوڵ دەدات قسەکانیان ڕەد بکاتەوە و بێژێت نە بەس خۆمان ڕاست دەکەین و خۆمان چاک دەکەین.
ئەگەر بتوانین کۆمەڵگا فێر ئەوە بکەین کە مرۆڤ جیاوازی نیە و ڕەنگە کەسێک دیکە لە ئێمە ژیرتر بێت ئەوا دەتوانین کولتوری دموکراسی و دموکرات بون لە نێو خەڵکدا جێگیر بکەین ئەگەر ئەو کارە نەتوانین بکەین ئەوا هەر بەو شێوازە دەمێنینەوە.
نظرات
ارسال یک نظر