رد شدن به محتوای اصلی

ئایا ڕۆژی دوایی بوونی هەیە؟

⁉️ــ ئایا ئێمە دوای مردن زیندو دەبینەوە؟
✅ بەشی دو

لە بەشی یەکەمدا ئەوەمان وت کە مرۆڤ لە ڕوانگەی جەستەو بیرۆکەدا ئەوە نیە کە دوێنێ بوە. هەر وەها وتمان منێک کە لە باسی فەلسەفیەکاندا وەکو #دکارت بە ڕۆح تەعمیمی دەدەن و دەیناسێنن . شتێک نیە کە بێژین جیاوازە لە جەستە و مادە بەڵکو شتێکە کە بە پێ هەڵسووکەوت و مادە درووست دەبێت.
وتمان من بریتیە لە بیرەوەری و هەستەکان و خوی مرۆڤ.

ئەگەر ڕووباریک بگرینە بەر چاو ئاو لە خۆیەوە بوونی نیە بەڵکو لە شتهایەکی دیکەی درووست دەبێت و گەڕانی ئەو ئاوە لە ڕووی زەویدا ڕووبار درووست دەکات.
ئەو ئاوە لە ناو ڕووبارەکەدا گوم دەبێت و جارو بار بەم لاولا دەچێت و ڕێگای خۆێ دەگۆڕێت هەر وەکو ئەو منە کە لە ناو مێشکی مرۆڤدا درووست دەبێت زۆر جار شتی لێ ون دەبێت و یا ڕێگای دەگۆڕیەت و ...

وێکەوتنێکی نیزۆئیی یا خەسارێکی تیزۆئیی لە مێشکی مرۆڤدا که ڕو بدات بە پێ قوورسی خەسارەکە هەندێک لەو منە کە بۆمان درووست بوە ون دەبێت تاڕادەیەک کە ڕەنگە ئەو کەسە ئیتر خۆی نەناسێت بە ئسڵاح پزیشکی ئێژن فەرامۆشی گرتوە.
هەروەها ڕووبارێک ئەگەر تووشی کێشە ببێت ڕەنگە ئاوی لێ ون بێت و تەنانەت وشک بێت و ئاوی نەمێنێت.

تەنانەت زۆر جار بە هەڵگرتن بەشێک لە مێشک ئەتوانن فێر بوونیش لە مرۆڤ بسێننەوە و مرۆڤ زیندو بێت بەڵام هیچ فێر نەبێت.

هەروەها کە ڕووبار لە گۆڕاندایە منی مرۆڤیش لە گۆڕاندایە وەکو فێر بوون خو وەکو پەروەردە و ...

ئەگەر بوومەلەرزە ڕوو بدات و ڕووبار لەناو بچێت و شاخێک لە جێگای دەربێت ئایا ئەو ڕووبارە هەر ماوە؟ ئایا ئاوەکەی هەر ئەو ئاوەیە؟ تەبعەن نە بەلکو گۆڕانکاری قوورسی بەسەر هاتوە هەروەها کاتێک کە مرۆڤ مێشکی لە کار دەکەوێت و دەمرێت ئەو گۆڕانکاریە ڕوو دەکات.

ڕەنگە بە ئاسەوارهایەک کە لەو ڕووبارە بە جێ ماوە بێژن لەگرا ڕووبارێک بوە بەڵام ئەوە نیشان مانەوەی ڕووبارەکە نیە هەر وەها مرۆڤیش ڕەنگە بە ئاسەوارێک کە لێ بەجێ ماوە وەکو کردەوەکانی و کتێب و نووسین و ... لێ بمێنێتەوە بەڵام لە ڕاستیدا ئەو مرۆڤە نیە.

ئەگەر ئەوە بێژین کە سەرچاوەیەک هەیە کە ئەو منە هەڵدەگرێت دەشێ ئەوەش بێژین کە مرۆڤ قەد فەرامۆشی ناگرێت لە ڕاستی دا ئێمە ڕۆژانە زۆر کار دەکەین هەم نابن بە خو و هەم لە بیرەوەری ئێمەدا ئاسەواری نامێنێت.
هەروەها ئەو وێکەوتنەی تیزۆئییە کە ڕو دەدات و بیرەوەری لە مرۆڤ دەسێنێتەوە ئەوە دەسەلمێنێت کە هیچ شتێک نیە کە ئەو بیرەوەریانە بە جیا هەڵگرێت بۆیە ڕەنگە لە خەسارێک مێشکی دا مرۆڤێک چاکە کار شێت بێت و بەرد بۆ خەڵک هەڵدات و ڕەنگە مرۆڤێک شتێک مێشکی بکەوێتە کار و وەکو مرۆڤ ساق هەڵسووکەوت بکات.ڕەنگە مناڵێک زیرەک دیتر زیرەک نەبێت و ...

✴️ ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە مرۆڤ هیچ بەشێکی نیە کە ئەو منە بە جیا هەڵگرێت و نەهێڵێت گۆڕانکاری بەسەردا بێت و خوەکان و بیرەوەریەکان بپارێزێت.

ئەم جورە وتووێژانە وتووێژهایەک نین کە بنەڕەتی عەقڵانیان ببێت بەڵکو سەرچاوەیان لە بنەڕەتی هەستی مرۆڤەوە دێت کە حەز بە مانەوە دەکات.

⁉️ـــئایا لە بارەی هەستەوە کەڵکی دەبێت بۆ مرۆڤ؟ ئایا دەسەلمێن؟

✅ لەگەڵمان بن بۆ شەی سێ.


لەگەڵمان بن لە کاناڵی تێلگرامی #ڕەنگێکی_نوێ

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

چیرۆکی کورت نووسەر مەسعود پژووهی هەوا تاریک بوو مامه شەمێ چوو بۆ دایەرەکە. سەیری کرد چۆار سەف درووست بوە. ویستی خۆی جودا بکاتەوە و بێژێت من لەوان نیم. بەڵام هەرچێکی کرد کەس لە زمان ئەو حاڵی نەدەبوو. هەوڵی ها کەمێک بە زمانی ئەوان قسە بکات. بۆ ئەوەی لێ تێبگەن. دەستی پێ کرد. بە دەم قسە کردنەوە ڕۆشت...! کارەکەشی ڕانەپەڕا بەڵام کاتێک کە گەڕایەوە بۆ ماڵ نە ئەو بنەماڵەکەی خۆی دەناسی و نە مامە شەمێش چیتر خۆشی دەناسی. هەر بۆیە ئاوارەی کۆڵانەکان بوو و هەر شەوێک لە پەنا کۆڵانێک دەنووست.

کنترل و انقلاب

اصولا وقتی راهی پیدا نکنید کە حقیقتی را باور کنید در حالی کە این حقیقت می تواند تمام افکار شما را دگرگون کند قطعا میگویید دروغ است و قصد دارید ما را بە بیراهە ببیرید. واژە تئ...

سیستم

یک سیستم به چه میماند؟ اگر بخواهیم اشکال متفاوتی از سیستمهای حکومتی را در ذهن خود ترسیم کنیم با رسم شکل چه چیزی میتوانیم داشتە باشیم؟ این چیزی است که من بدان رسیده ام امیدوارم واضح باشد و بتواند نظر شما جلب نماید. وقتی فیلسوفان پرسش از بنیاد انسان را در ذهن خود جستجو میکنند به پرت شدگی انسان میرسند. بدین معنا که انسان وقتی چشم باز میکند در این جهان است.  در نتیجه فیلسوفانی می ایند و دیگر سوال از وجود خدا را بی معنی میپندارند و اصولا میگویند نیازی نیست که ما به این سوال جواب بدهیم که ایا خدایی این جهان را خلق کردە است یا خیر. در همین راستا داستایفسکی میگوید چه کسی دنیا و انسان را خلق را ول کنید بهرحال ما هستیم باید بدانیم چه کسی میخواهد دنیا را خراب کند و انسان را نابود کند. در همین راستا فیلسوف بزرگی مانند شوپنهاور میگوید انسان وقتی چشم باز میکند در یک سرازیری است با سرعت بسیار زیاد، هم انسان در حال دویدن است و هم سرازیری زیر پایش در حال حرکت است. حال فکر کنید اگر انسان بایستد چه اتفاقی می افتد. اگر دیواری در سر راهش باشد چه میشود؟ نابود میشود. له میشود. حال برگردیم به سوال سیستم. ...