رد شدن به محتوای اصلی

ئایا ڕۆژی دوایی بوونی هەیە؟

ڕۆژی دوایی کە ئایینداران وەکو ئامرازێک بۆ ترساندن مرۆڤ بە کاری دێنن .
وڵامی ئەو ترسە و بۆچونی ئایینداران لە بەرانبەر ترسدا لە سێ بەش دا ئامادە کراوە کە دایدەنێم.

ئایا ئێمە دوای مردن زیندو دەبینەوە ؟

✅ بەشی یەکەم

پێش ئەوە کە بمانەوێت باسێک لە سەر ئەوەی بکەین بە باشی دەزانم ئەوەی بێژم کە مردنی مرۆڤ باس لەو مرۆڤەیە کە دوێنێ مردوەو ئەمڕۆ تۆ لە جێگای ئەو وەستاویت.

فەیلەسوفەکان و مرۆڤی ئاییندار وایان دەزانی کە مرۆڤ لە دو بەش پێکهاتوە :
ڕۆح و جەستە.

ئەوان پێیان وابو کە جەستە بە تێپەڕ بوون کات لە ناو دەچێت و دەبێتەوە بە خاک و #ڕۆحیش کە تا ئەبەد نامرێت . بۆیە لە ڕۆژی دواییدا دوبارە جەستە زیندو دەبێتەوە و ڕۆح دەچێتەوە لەشی و ئەگەر #چاکە بکات و یا #خراپە سزا و پاداش خوی دەبینێت.

جەستەی مرۆڤ لە مادە درووست دەبێت . بە پێ زانستی ئەمڕۆ مادە بە چرکە لە گۆڕاندایە تەنانەت کاتێک کە باس لە کوانتۆم مادە دەکەن ئێژن هیچ حاڵەتێک وەستاوی نیە و گۆڕانکاری چرکەیی بە خۆە دەبینێت. ناتوانین بێژین ئەو ئەتۆمە ئەتۆمی چەن چرکەی پێشە.

هەر ئەوە لە مێشکی مرۆڤدا ڕو دەدات.مرۆڤ بیر دەکاتەوە ، هەست دەکات و کردەوە لە خۆی نیشان دەدات. بۆیە مرۆڤ بۆ ئەو کردەوانە لە هیچ جەوهەرێک تایبەت کەڵک وەرناگرێت .

کەسایەتی مرۆڤ بریتیە لە بیرەوەریەکانی و خو و هەستەکانی لە چرکەو ساتەکانی پێشتر دا. جەستەی مرۆڤی ڕۆژی پێشتر بوونی نەماوە بەڵکو لە ڕێگای مادەوە گۆڕاوە و کەسایەتی(بیرەوەری و هەست و خوەکان) ئەو ماوەتەوە بۆ کەسایەتی ئەمڕۆ.
بە واتایەک دیکە من ئێستا بوومەتە خاوەن کەسایەتی جەستەیەک کە دوێنێ ژیاوە و ئەو کەسایەتیە لە ڕێگای جەستەوە گوازراوەتەوە بۆ من. من وا ئەزانم ئەوەی دوێنێ خۆم بووم چوونکا بوومەتە خاوەن بیرەوەری و خوی ئەو منەی کە دوێنێ بوە.

لە ڕاستی دا منی دوێنێ ڕاستیەکی مێشکیە کە تێکەڵ دەبێت بە منی ئەمڕۆ.منی ئەمڕۆ کەسێکە کە بریتیە لە بەسەرهاتی دوێنێ و پێرێ و ... کە منی ئەمڕۆی پێک هێناوە.

منێک کە ئەمڕۆ هەیە لە منی دوێنێ درووست دەبێت و ئەگەر جەستەیەک نەبێت کە ئەو منە بگوێزێتەوە بۆ منی ئەمڕۆ ئەو منە تەواو دەبێت و هیچ جەوهەرێک ناتوانێت ببێتە خاوەن ئەو منە چوونکا ئەو منە پێوەندی بە کردەوە و خوی منی دوێکەوە هەیە .
بۆیە ئەگەر باوەڕمان ببێت کە لە جیهانێک دیکە ئەو منە زیندو دەبێتەوە ئەشێ باوەڕمان ببێت کە گشت ئەو خو و ئەو هەست و ئەو بەسەرهاتانە زیندو دەبنەوە .

بەڵام ئایا ئەو منە ناتوانێت گۆڕانکاری بەسەردا بێت؟

"وڵام ئەو پرسیارە لە بەشەکانی دیکەدا دەدەینەوە."
#ڕەنگێکی_نوێ

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

چیرۆکی کورت نووسەر مەسعود پژووهی هەوا تاریک بوو مامه شەمێ چوو بۆ دایەرەکە. سەیری کرد چۆار سەف درووست بوە. ویستی خۆی جودا بکاتەوە و بێژێت من لەوان نیم. بەڵام هەرچێکی کرد کەس لە زمان ئەو حاڵی نەدەبوو. هەوڵی ها کەمێک بە زمانی ئەوان قسە بکات. بۆ ئەوەی لێ تێبگەن. دەستی پێ کرد. بە دەم قسە کردنەوە ڕۆشت...! کارەکەشی ڕانەپەڕا بەڵام کاتێک کە گەڕایەوە بۆ ماڵ نە ئەو بنەماڵەکەی خۆی دەناسی و نە مامە شەمێش چیتر خۆشی دەناسی. هەر بۆیە ئاوارەی کۆڵانەکان بوو و هەر شەوێک لە پەنا کۆڵانێک دەنووست.

سیستم

یک سیستم به چه میماند؟ اگر بخواهیم اشکال متفاوتی از سیستمهای حکومتی را در ذهن خود ترسیم کنیم با رسم شکل چه چیزی میتوانیم داشتە باشیم؟ این چیزی است که من بدان رسیده ام امیدوارم واضح باشد و بتواند نظر شما جلب نماید. وقتی فیلسوفان پرسش از بنیاد انسان را در ذهن خود جستجو میکنند به پرت شدگی انسان میرسند. بدین معنا که انسان وقتی چشم باز میکند در این جهان است.  در نتیجه فیلسوفانی می ایند و دیگر سوال از وجود خدا را بی معنی میپندارند و اصولا میگویند نیازی نیست که ما به این سوال جواب بدهیم که ایا خدایی این جهان را خلق کردە است یا خیر. در همین راستا داستایفسکی میگوید چه کسی دنیا و انسان را خلق را ول کنید بهرحال ما هستیم باید بدانیم چه کسی میخواهد دنیا را خراب کند و انسان را نابود کند. در همین راستا فیلسوف بزرگی مانند شوپنهاور میگوید انسان وقتی چشم باز میکند در یک سرازیری است با سرعت بسیار زیاد، هم انسان در حال دویدن است و هم سرازیری زیر پایش در حال حرکت است. حال فکر کنید اگر انسان بایستد چه اتفاقی می افتد. اگر دیواری در سر راهش باشد چه میشود؟ نابود میشود. له میشود. حال برگردیم به سوال سیستم. ...

چیرۆکی ‏مرۆڤی ‏سکەڕۆ

چیرۆکی: مرۆڤی سکەڕۆ ــــــــــــ باڵای ڕەحەت دوو میتر ئەبوو. گشت ڕۆژێک دەهاتە و دەیوت بابۆڵەیەکم پێ بدە و منیش درووستم دەکرد و پێم دەدا. ڕەش پێش نەبوو. ئەو قەرەچی بوو. قەرەچەکان ڕەنگێکی گەنمی تۆخیان هەبوو کە هەر لە دوورەوە جیادەکرانەوە لە ئرووپاییەکان. ئرووپایی کاڵ و قژ سوور و چاو کەوە بوون. تەبێعەتەن ئەمان سەری ناوچاوانیان ڕەش بوو. بە دەنگی بەرز و لە ناو قۆڕگەوە قسەیان دەکرد. هەموو کات پێدەکەنین.  زۆر زلە بوو پان و پۆڕ و باڵا بەرز. جاری ئەوەڵ کە بینیبووم لە خەیاڵ خۆما وتم ئەمە "مەگەر حکومەت تێری کات" . ناو دووکان چوار یا پێنج کەسی دیکەش هاتن. قاچی خێر بوو هەر کە هات چوار پێنج کەسی بە دوای خۆیا هێنا کەسێک دیکەش ماتڵ بووبابۆڵەکەی پێ بدەم. ڕۆشتم سفارشەکەی بگرم و نانی بۆ چاک کەم پسمام وتی: بوەستە من سفارشەکان ئەگەر تۆ چاکیان بکە ئەو قڵەو بوو نەیەتوانی فرز هەڵسووڕێت وتم باشە. نۆبەی ئەو کوڕەیە بزانە چی ئەوێت. چوو بۆ لای دانەیەک دیکە و سفارشی گرت و چاکم کرد. دانەیەک دیکە هەروەها. وتم پسمام نۆبەی ئەم کووڕەیە ئەم پێشتر هاتووە. وتی وازی لێ بێنە ئەو قەرەچیە با ئرووپاییەکان نەڕەنجێن ئەگ...