تاڵەسوار
تاڵ بوو ،سوار بوو
تاڵەسوار بوو
تاڵ بوو بۆ دوژمنان
شیرین بوو بۆ هاوڕێیان
ئاسۆ بوو ، ئاسمانگ بوو ، تاڵ بوو ، سوارێک بوو
ئاسۆ ڕوون بوو
ئاسمانگ سوور بوو
تاڵەسوارێک لە ئاسۆی سوور دیار بوو
تاڵەسوار هەرای دەکرد
شاخ بە شاخ
یاڵ بە یاڵ
ئەهاتو ئەچوو
مزگێنی دەدا
مزگێنی هانینی هەتاوی دەدا
هەتاوی کوردستان ، هەتاوی ئازادی
هەر خۆی سوار بوو هەر خۆی تاڵ بوو
ئەو تاڵە سوار بوو
تاڵەسوار بە خەنجەری خۆشەویستی
لەگەڵ تاریکی
لەگەڵ ناخۆشی
لەگەڵ کۆیلەیی شەڕی دەکرد
تاڵەسوار هەتاوی لە دوای خۆی دەکێشا
هەر کەس لە دوای تاڵەسوار بوو ڕۆشنایی دەدی
تاڵەسوار دەیویست بە هانینی هەتاو
ڕێگای ئازاد ژیانمان بۆ هەڵ کات
ڕێگای ڕوون بوو
هەر ئەو تاڵ بوو
هەر ئەو سوار بوو
هەر ئەو تاڵەسوار بوو.
نووسەر:
مسعود پژوهی
پێشکەش بە فواد مستەفا سوڵتانی
سەردانی کاناڵ تلێگرامی (ڕەنگێکی نوێ بدەن)
https://t.me/joinchat/AAAAAEO034gdxj03jTvjRQ
نظرات
ارسال یک نظر