رد شدن به محتوای اصلی
هاوڕێ بەردەوام لەگەڵمان
هەڵبەستێکی ناردوە پێشکەشتان دەکەم.

سپاس بۆ هاوڕێ خۆشەویست "هەڵۆی سوور"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ💐💐💐


ئاخ لە بێدەنگی شەو
شەوێکی ساردو کزو مات
لە بێ دەنگی شەو
لە بێدەنگی شەوێکی ساردو کڕێوە
دوو هەڵۆی سوور
دوو هەڵۆی بڕوا چیا
خۆیان کرد بە چرای ڕووناکی ڕێگا
خۆیانو خۆیان
خۆیان وەک مۆم دەتواندەوە وەکوو شەمع بە دوای چەند کاتژمێر سووتانەوا

شەو زۆر تاریک بوو
ڕێگا ئاخێنراو لە مەترسی
تەنیا ئەو دوو هەڵۆ بوون لەگەڵ ڕۆحی ڕەشی شەوی خۆفناک دەستەو یەخە بوو بوون
هەڵۆ سوورەکان
هەڵۆ بڕوا چیاکان
لە کاتێکدا دەستیان لە نێو دەستی یەک بوو
ڕوو لە شاخی ئاواتەکان ڕۆشتن
باڵگرتنەوە تا سەری شاخ
تا سەری شاخی ئاواتەکان
ڕۆشتن
کاتژمێر لە دوای کاتژمێر
بەر لە گەرم بوونی تیشکی خۆرەتاو
هەناویان سووتاو
هەناویان سووتاو
هەر ئەوان بوون بەندی قەفەسی تاریکی شەوی ساردیان شکاند
هەر ئەوانە بوون بوونە سووری خۆری بەر بەیان
هەر ئەوانە بوون پەڕو پۆیان هەزار تیری لێ درووست بوو
گشت جیهانی گرتە بەر
پەڕو پۆیان تیری لێ درووست بوو بۆ چاوی نەیاران
ئێستا کە بیریان دەکەم
دەمارەکانم خوێنی لێ دەچۆڕێت
چاوانم فرمێسک
ناڵەم لە زمان
هەر هەموویان دەبنە گۆرانی ئەنفال
لەگەڵ کیمیا باران تێکەڵ دەبن
دەبنە هەڵبەستێک بۆ شێرکو
هۆنراوەیەک بۆ هەژار
تینێک بۆ قاڵەمەڕە
 مۆسیقایەک بۆ چەکوو تفەنگ
گرپە گرپی ئاگری سوور
سووری ئاگر گۆرانی بەرەو ئاسۆ دێنێتە زمان
گۆرانی یادی دوو هەڵۆی سوور دەخاتەوە مێژوو
مێژوو کڵپەکڵپی دێت
گڕی گرتوە
ماتڵ سوورە هەڵۆکانە
بگەڕێنەوە

@atheistKURD


https://t.me/joinchat/AAAAAEO034gdxj03jTvjRQ

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

چیرۆکی کورت نووسەر مەسعود پژووهی هەوا تاریک بوو مامه شەمێ چوو بۆ دایەرەکە. سەیری کرد چۆار سەف درووست بوە. ویستی خۆی جودا بکاتەوە و بێژێت من لەوان نیم. بەڵام هەرچێکی کرد کەس لە زمان ئەو حاڵی نەدەبوو. هەوڵی ها کەمێک بە زمانی ئەوان قسە بکات. بۆ ئەوەی لێ تێبگەن. دەستی پێ کرد. بە دەم قسە کردنەوە ڕۆشت...! کارەکەشی ڕانەپەڕا بەڵام کاتێک کە گەڕایەوە بۆ ماڵ نە ئەو بنەماڵەکەی خۆی دەناسی و نە مامە شەمێش چیتر خۆشی دەناسی. هەر بۆیە ئاوارەی کۆڵانەکان بوو و هەر شەوێک لە پەنا کۆڵانێک دەنووست.

سیستم

یک سیستم به چه میماند؟ اگر بخواهیم اشکال متفاوتی از سیستمهای حکومتی را در ذهن خود ترسیم کنیم با رسم شکل چه چیزی میتوانیم داشتە باشیم؟ این چیزی است که من بدان رسیده ام امیدوارم واضح باشد و بتواند نظر شما جلب نماید. وقتی فیلسوفان پرسش از بنیاد انسان را در ذهن خود جستجو میکنند به پرت شدگی انسان میرسند. بدین معنا که انسان وقتی چشم باز میکند در این جهان است.  در نتیجه فیلسوفانی می ایند و دیگر سوال از وجود خدا را بی معنی میپندارند و اصولا میگویند نیازی نیست که ما به این سوال جواب بدهیم که ایا خدایی این جهان را خلق کردە است یا خیر. در همین راستا داستایفسکی میگوید چه کسی دنیا و انسان را خلق را ول کنید بهرحال ما هستیم باید بدانیم چه کسی میخواهد دنیا را خراب کند و انسان را نابود کند. در همین راستا فیلسوف بزرگی مانند شوپنهاور میگوید انسان وقتی چشم باز میکند در یک سرازیری است با سرعت بسیار زیاد، هم انسان در حال دویدن است و هم سرازیری زیر پایش در حال حرکت است. حال فکر کنید اگر انسان بایستد چه اتفاقی می افتد. اگر دیواری در سر راهش باشد چه میشود؟ نابود میشود. له میشود. حال برگردیم به سوال سیستم. ...

چیرۆکی ‏مرۆڤی ‏سکەڕۆ

چیرۆکی: مرۆڤی سکەڕۆ ــــــــــــ باڵای ڕەحەت دوو میتر ئەبوو. گشت ڕۆژێک دەهاتە و دەیوت بابۆڵەیەکم پێ بدە و منیش درووستم دەکرد و پێم دەدا. ڕەش پێش نەبوو. ئەو قەرەچی بوو. قەرەچەکان ڕەنگێکی گەنمی تۆخیان هەبوو کە هەر لە دوورەوە جیادەکرانەوە لە ئرووپاییەکان. ئرووپایی کاڵ و قژ سوور و چاو کەوە بوون. تەبێعەتەن ئەمان سەری ناوچاوانیان ڕەش بوو. بە دەنگی بەرز و لە ناو قۆڕگەوە قسەیان دەکرد. هەموو کات پێدەکەنین.  زۆر زلە بوو پان و پۆڕ و باڵا بەرز. جاری ئەوەڵ کە بینیبووم لە خەیاڵ خۆما وتم ئەمە "مەگەر حکومەت تێری کات" . ناو دووکان چوار یا پێنج کەسی دیکەش هاتن. قاچی خێر بوو هەر کە هات چوار پێنج کەسی بە دوای خۆیا هێنا کەسێک دیکەش ماتڵ بووبابۆڵەکەی پێ بدەم. ڕۆشتم سفارشەکەی بگرم و نانی بۆ چاک کەم پسمام وتی: بوەستە من سفارشەکان ئەگەر تۆ چاکیان بکە ئەو قڵەو بوو نەیەتوانی فرز هەڵسووڕێت وتم باشە. نۆبەی ئەو کوڕەیە بزانە چی ئەوێت. چوو بۆ لای دانەیەک دیکە و سفارشی گرت و چاکم کرد. دانەیەک دیکە هەروەها. وتم پسمام نۆبەی ئەم کووڕەیە ئەم پێشتر هاتووە. وتی وازی لێ بێنە ئەو قەرەچیە با ئرووپاییەکان نەڕەنجێن ئەگ...