شۆڕشی شین چیە؟
بیرۆکەی پەنجەرەی شکاو(broken window theory) لە ساڵی 1982 زایینی لە ئامریکا باسی لە سەر کرا.
کەسایەتیەک سیاسی و دوو کەس تاوان ناس لە سەری لێکۆڵینەوەیان کرد بە ناو جۆرج ئێڵ کلینگ و جیمز کیو ویلسۆن که لە گۆڤار ئاتلانتیک چەن وتار لە سەر ئەو بیرۆکەیە بڵاو کرایەوە.
ئەم بیرۆکەیە لە سەر بنەڕەتێک وەستاوە کە ئێژێت: " ئاڵۆزی ناو کۆمەڵگا هەر چەن بچووک بێت ئەگەر نەچیت بە هانایەوە ئەبێتە مەترسی گەورەتر " ، وەکو پەندی پێشینیان ئێژێت "هێلکە دز ئاخری ئەبێتە وشتر دز" .
ئەو بیرۆکەیە بە پێ تاقی کردنەوەیەک هاتوەتە ئاراوە و خوێندنەوەی کۆمەڵگا دەکات و ئەو بیرۆکەیەمان پێ ئەسەلمێنێت.
دەروون ناسێک بە ناو فلیپ زیمباردۆ ساڵی 1969 زایینی لە زانکۆی ئەستنفۆرد ئامریکا تاقیکردنەوەکەی ئاوا دەست پێ کرد ،دوو ماشین لە یەک شێواز و یەک ڕەنگ و یەک مۆدیل و بێ ژمارە دانەیەک لە سەرووی شار و ناوچە دەوڵەمەندەکان و ئەویتر لە خوارووی شار و ناوچە هەژارەکان بە درگای کراوە بەجێ هێشت .
ئەو ماشینەی لە ناوچەی خواروو بوو لە یەک شەوڕۆژدا بەس قاپەکەی ماوە بەڵام ئەوی دیکە دەسی بۆ نەبراو ،زیمباردۆ ئەم جارە چوو پەنجەرەکەشی شکاند و ئیدامەی بە تاقی کردنەوەکە بە پەنجەرەی شکاوە دا و ئەم ماشینەش لە یەک شەوڕۆژ دیکە بەس قاپەکەی ماوە و هەرچێکی تیا بوو دزرا و لە ناوچوو .ئەم بیرۆکەیە هەر بەو ناوەوە ناوبراوە کە ئێژن بیرۆکەی پەنجەرەی شکاو.
ئەم بیرۆکەیە چەن بنەرەتی هەیە :
۱)ئەوە تاوان نیە کە ئاڵۆزی درووست دەکات ،بەڵکوو ئاڵۆزیە کە سەرەتا تاوان درووست دەکات و کارەسات دەخوولقێنێت.
۲)تەنیا تاوان نیە کە ئەشێ پێشی پێ بگیرێت بەڵکوو ئەشێ پێش بە ئاڵۆزی لە ناو سیستم و کەسایەتی تاکەکەسی و شاروومەندیدا بگیرێت .ئەوە ئاڵۆزیە لەناو ئەرکی سیستم و کەسایەتی تاکەکەسی و شاروومەندی دا کە ئەبێتە هۆی تاوان و کارەسات.
۳)ئەشێ ڕێگا چارە بۆ پێشگیری لە ئاڵۆزی بدۆزرێتەوە.هەم بە شێوازی پەروەردە ،هەم بە شێوازی چاودێری لە سەر کۆمەڵگا.
دوو جۆر ئەبێتە هۆی درووست بوون ئاڵۆزی لە کۆمەڵگا:
۱)تاوانباران بچووک و جۆراوجۆر
۲)نەبوون هەستی ئەرکی سەر شانی کۆمەڵایەتی خەڵک و داموودەزگای حوکومی وجێگاهایەکی کۆمەڵایەتی کە وا سەیر ئەکەن کە هیچ چاودێری بە سەریانەوە نیە و کەس نیە لێپرسینەوەیان لێ بکات و کەس ئاگای لە کۆمەڵگا نیە.
ئەوان ئەم باسەیان وەکوو بیرۆکە ئاوا دەربڕی"ئەگەر توندوتیژی وتاوان وئاڵۆزی منداڵان و مێرمنداڵان و هەرزەکاران بێ بە دواداچوون بمێنێتەوە ،ئەوان وا دەزانن کە هیچ کەس چاودێریان ناکات و لە کردەوەی خۆیان دا نەترسانەتر هەڵسووکەوت دەکەن لە تاوانێک بچووک ئەچن بۆ تاوانێک گەورەتر و کارەساتی لێ ئەکەوێتۆ .ئەمەش لە نێوان خەڵکدا گۆڕانکاری درووست دەکات و ئەگەری هەیە ئەوانیش وایان بەسەر بێت و یا بۆ دیفاع لە خۆیان تاوان بکەن و کارەسات بخوڵقێنن."
وەکوو بە سەرهاتی گوئتز ،چوار کەس هاتنە سەر ڕێگای که دزی لێ بکەن و پێنج دۆلار پووڵی لێ بسێنن کە بۆ دیفاع له خۆی تەقەی لێ کردن و برینداری کردن.
لە کاتی ڕۆدۆڵف جولیانی کە سەرۆک شارەوانی شاری نیۆیۆرک بوو، نیۆیۆرێک یەکێک لە شارە ئاڵۆزەکان جیهان بوو و پڕ بوو لە تاوان و کارەسات که جولیانی بڕیاری دا بەرەنگاری ئەو باروودۆخە بێتەوە له ساڵی1994 زایینی بە شێوازی "هەڵوێستی سفر" بە واتایەکی دیکە بەرەنگار بوونەوە لە بەرانبەر کەسانێک کە ئاڵۆز گێڕی ئەکەن بە کۆتا ترین کات و کەمترین تاوان .
جولیانی بڕیاری دا بە بێ چاوپۆشی بەرەنگاری ئاڵۆزیەکان و تاوانەکان بێتەوە.جولیانی لەگەڵ برتۆن کە سەرۆک پۆلیس ئازووگوێز نیۆیۆرک بوو و دواتر بوە سەرۆک پۆلیسی تەواو نیۆیۆرک لەگەڵ دیوید گان تاوان ناس کەوتنە هەڵسەنگاندن باروودۆخی شاری نیۆیۆرک و سیستەم حکوومی شاری نیۆیۆرک.
بۆ دەسپێکی کار لە مترۆی نیۆیۆرک دەستیان پێ کرد کە کانگایەک بوو بۆ ئازوگوێز کردن مادە هۆشبەرەکان و قەرەچەکان کە شتیان ئەفرۆشت بە بێ چاودێری حکوومی وئەوانەی لە دیوارەکان شتیان ئەنووسێ و ئەوانە بێ بلیت سوار مترۆ دەبوون و ... . بە تەواوی مترۆی شاری نیۆیۆرک جێگایەک بوو پڕ لە تاوان و تاوانبار و ئاڵۆزی سیستەم ، شێوازی جۆراوجۆر لە کارەسات .
جولیانی و هاوبیرەکانی بۆ باروودۆخی شاری نیۆیۆرک زیاتر لە ۵۰۰۰ پۆلیسیان گرتە لای خۆیان ،بۆ ئەوەی لە شەقامەکان و جێگاهایەکی مەترسی دار هاتووچوو بکەن ، تەنانەت خەڵک دەگەڕان و دوای ماوەی چەن ساڵ مترۆی نیۆیۆرک و شاری نیۆیۆرک بووە یەکێک لە شارە ئەمن و خۆشەکان جیهان کە بەم هەڵوێستەی پۆلیس ئێژن (شۆرشی شین) .
ئێستا کەسانێک زۆر لە هەموو جێگاهایەکی جیهان سەردانی شاری نیۆیۆرک و دایەرەی پۆلیسی ئەو شارە ئەکەن.ئەوەی کە جێگای ئاماژەیە ئەوەیە کە لەگەڵ ئەوەی کە بە تووندە بەرەنگاری تاوانەکان بوونەوە زۆر بە تووندیش بەرەنگار ئاڵۆزیەکان بوونەوە و هۆکاری ئاڵۆزیەکانیشیان چاک کرد .
بۆ نمونە:
کۆ کردنەوەی زبڵەکان ، ڕۆشن کردن ڕێگاو بانەکان،بۆیاخ کردن دیوارەکان، جوانکاری لە دارەکان ، درووست کردن سرووشتی نوێ و جوان ، درووست کردن جێگاهایەک بۆ دانیشتن خەڵک،درووست کردن کتێب خانەکان ، درووست کردن سیستەم پەروەردەیی شار، تەنانەت شووشەی شکاوی ماڵان و ماڵەکۆنەکانیشیان چاک کردەوە.
ئەمانەیان درووست کرد لە بەر ئەوەی بە خەڵک بێژن چاومان لێتانەو چاودێری باروودۆخ دەکەین و ئەگەر تاوان بکەن ئەشێ وڵام بدەنەوە.
زۆرکەس ڕخنەیان لەو بیرۆکەیە گرت تەنانەت کەسانێک وەکوو میلر ئاوایان ئەوت "بیرۆکەی پەنجەرەی شکاو ئەبێتە سەری شکاو" و بەرەنگاری بوونەوە ڕخنەیەک ئەوە بوو کە دادگاکان قەڕەباڵغ ئەبێت .یا ئەوە کە پەنجەرەی شکاو ئەبێتە هۆی تووندوو تیژی لە لایەن پۆلیسەوە و هەروەها کەڵک وەرگرتن بێ جێگای پۆلیس لە هێز .یا ئەیانوت پۆلیس بە کەڵک وەرگرتن لەو بیرۆکەیە هێز و دەسەڵات خۆی بە سەر خەڵک دا ئەسەپێنێت و جیایی ئەخاتە نێوان خەڵک و هێزی پۆلیس ئەمە لە حاڵێکدایە کە خەڵک ئەشێ خۆیان یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی کە تاوان کەم بێتەوە.
بەڵام بە بڕوای خۆم ئەشێ چاوێک بکەین لە کۆمەڵگا کە لە چ باروودۆخێکدایە ئەمجا قازانج و زەرەری ئەو بیرۆکەیە بێژین .
ئایا باروودۆخی کۆمەڵگا لە بوواری ئاڵۆزی دا لە جێگا و کاتی مەترسیدارە یا نە؟
انریکۆ فری سیاسەت وانی سۆسیالیزم و هەر وەها تاوان ناس و لە دانەرانی مەکتەبی تاوان ناسی پۆزیتیویستی خەڵکی ئیتالیا لە بیرۆکەی "خێنراو تاوان و ئاخێنراو تاوان" خۆی دا باوەڕی وایە کە "هەر کۆمەڵگایەک تا ئەنازەیەک ئەتوانێت تاوان لە ناو خویدا بشارێتەوە." وەکوو چۆن ئەنازەیەک بەرچاو قەن لە پەرداخێک ئاودا ون ئەبێت و کێشەی نابێت و دیار نابێت بەڵام ئەگەر زۆرتر لە ئەنازە بێت زۆر لە ئەنازە شیرین ئەبێت و کارەسات ئەخوولقێت و ئەشێ دەسکاری بکەین ، تاوانیش هەر بەو جۆرەیە کاتێک لە ئەنازە دەرچوو ئەوکاتەیە کە کۆمەڵگا ئەشێ دەست کاری بکرێت بە شێوازی "هەڵوێستی سفر".بەڵام بۆ ئەوەی کە پێشگیری بکەن لە تاوان و یا هەڵوێستی سفر ئەشێ پەروەردەی چاک و کولتووری چاک و باش و درووست دابین بکەین و پێش بە کارەساتەکان بگرین .
سەرچاوەکان:
1) Wikipedia contributors, "Enrico Ferri," Wikipedia, The Free Encyclopedia,http://en.wikipedia.org/w/index.php?title=Enrico_Ferri&oldid=353051631(accessed May 8, 2010).
2) https://en.wikipedia.org/wiki/roken_windows_theory
3) وبسایت مۆرتەد
نووسەر:مەسعوود پژووهی
نظرات
ارسال یک نظر