رد شدن به محتوای اصلی

سیروان

سیروان

زەوی وشک و سارد و سڕ
دارەکان بێ گەڵا
سارد و سڕ
خور لە ئاسمانگ بەڵام کڕێوە بوو
خەڵکێک زۆر بە ڕیز وەستابوون و سەیریان دەکرد
خەڵکێک زۆر
لە سەر یاڵ
بە پەلە ڕێکەوتم بزانم چ باسە
چوومە سەر یاڵ
ڕێگا نەبو بچمە پێش
کەس قسەی نەدەکرد
هەر دەیانوت بێ دەنگ بن
پرسیارم کرد چی ڕووی داوە
بەڵام وڵام نەبو
گشتی ماتڵ پێش بو
کەس دوای خۆی سەیر نەدەکرد
خەڵک زۆر بە شەوقەوە ماتڵ بوون
دارێک لە ناکاو هاتە دەنگ
وتی بۆ گڕت گردوە
بۆ غەمباری،بۆ پەشێوی
وتم: تۆ باڵات بەرزە چی ئەبینیت
هیچ نابینم خەڵک لە چی ماتڵن لەم وشکە زووقمەدا
ئەو خەڵکە لە چی کۆبوونەتەوە
وتی زۆر دوورم و هیچ نابینم نازانم
با هاتە دەنگ
بە هاژەو هوژە
وتی: ئەتەوێت بزانیت چ باسە؟
خەفەت مەخۆ ئەچم هەواڵت بۆ دێنم.
بە هووڕەو پڕمەو هوژە هوژ چوو!
دوای ماوەیەک هاتەوە !
وتم: هەواڵ چیە ؟ باس چیە ؟
وتی : چۆمی سیروان لە پێشە!
زۆر هیلاکە !
زۆر غەمبارە !
وتم: سیروان ؟
ئەو بۆ ؟ خۆ گوڵ هەنار نەما لە وڵاتی من گشتی برد ؟ ئازادی نەما دزی ؟ هەر چێکمان بوو بردی بۆ خۆی؟
وتی: سیروان پەشیمانە!
بڕیاری داوە!
وتم : بڕیاری چی ؟
بە هاژەو هوژە هوژ وتی : سیروان بڕیاری داوە پێچەوانە بسووڕێت!
هەرچێکی بردوە بیهێنێتەوە
بڕیاری داوە گوڵ هەنارەکان بێنێتەوە
ئازادی بێنێتەوە
بێتەوە و بەفری ساردو سڕ لە سەر زەووی بسڕێتەوە
خەڵک ماتڵن و شایی دەکەن بەو بۆنەوە
سەیر دەکرد
بەفر هێواش هێواش دەتاواوە
زەووی هێواش هێواش سەوز دەبوو
دارەکان هێواش هێواش چرۆ دەکەن
چرۆکان دەپشکوتن
گوڵ هەنارەکان سوور دەبوون

سەوزی زەووی و ئاوی ئازادی و سووری گوڵ هەنارەکان دیمەنێک جوانی خوڵقاندبو

بەڵام حەیف کە دەنگی مەلای نەیار و بێ ئیمان لە خەو هەڵیستاندم و بۆم دەرکەوت هەرچێکم دیبو خەو بو
خەوم زڕا بو
چوومە دەر لە ماڵ
ئاسمانی تاریک و سارد
ڕۆشناییەک زۆر کز لە دوور
هێواش هێواش ڕۆشنتر دەبو
هەرچێک زۆرتر دەبوو سوورتر دەبو
ئەو کاتە بو کە بیری گوڵ هەنارەکانم کەوتەوە
ئەو کاتە بو کە زانیم دار هەنارەکان گوڵی خۆیان پێشکەش کرد بۆ ئەوەی لە پیرۆزی ڕۆشنایی بە سەر تاریکی دا بەشدار بن
دار هەنارەکان گوڵی سووری خۆیان پێشکەش ئاسۆی ئازادی کردوە
لەوە بە دوا هەمو ڕۆژ سەر لە بەیانی هەڵدەستام و گوڵی دار هەنارەکان لە ئاسمانگ سەیر دەکرد.

نووسەر : #مسعود_پژوهی

کاناڵ تلێگرامی ئێمە "ڕەنگێکی نوێ "

ئایدی:
@atheistKURD

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

امروز کوردستان

امروز کوردستان ! حکومت "جمهوری اسلامی ایران " و حکومتهای منطقه دنبال خیالات خامی هستند کە میتوانند کوردها را به زانو در بیاورند. غافل از اینکە کوردها بذر هستند و در باد پخش م...

کنترل و انقلاب

اصولا وقتی راهی پیدا نکنید کە حقیقتی را باور کنید در حالی کە این حقیقت می تواند تمام افکار شما را دگرگون کند قطعا میگویید دروغ است و قصد دارید ما را بە بیراهە ببیرید. واژە تئ...

ئینسان

ئنسان: دوو جۆر تاریف لە ئینسان بوونی هەیە. یەک: لە لایەن زیندەوەری و زیندەوەر ناسی. دوو: لایەنی فەلسەفی ئینسان بوون. لە بەشی یەکەمدا مرۆڤ ئاوا تاریف دەکرێت: بوونەوەرێک زیرەک کە لە سەر دوو لاقی دەوەستێک و ڕاست دەوەستێت. ساحێبی جۆرە جیاوازەکانی ئۆرگانیزمی ژیانە وەکو: دڵ، مێشک ، گوورچیلە و چیتر. ئەم بوونەوەرە بیر دەکاتەوە و کۆمەڵگا دەخولقێنێت و بە شێوازی کۆمەڵایەتی ئەژی. زیندەوەر ناسەکان بەم شێوازە مانای مرۆڤ دەکەنەوە. جا ئێوەش دەتوانن هەزاران شتی دیکەشی بۆ بێژن. بەڵام ئەوەی کە ڕوونەوە لە لایەنی زیندەوەر ناسیەوە مرۆڤ هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ بوونەوەرەکانی دیکە نیە. بۆیە زیندەوەر ناسەکان بۆ ئەوەی تاقیکاری لەسەر مرۆڤ نەکەن دێن و کەڵک لە زیندەوەرانی دیکە دەگرن. بۆ نمونە مشک و بەراز و چیتر ، کە ئەمە نیشانی دەدات لەو لایەنەوە مرۆڤ بەشێکە لە سرووشت. بەڵام! بەڵام مرۆڤ ئەگەر ئەوەندە نزیکە لە باقی بوونەوەرەکان بۆچی لەوان جودایە؟ مەگەر ئەوەی بێژین بیرمەندان نازانن، بەڵام ئایا بیرمەندان نازانن؟ ئەرەستوو وەکو یەکێک لە بیرمەندانی کۆنی یۆنانی ئێژێت : مرۆڤ بە هۆی سیاسی بوونیەوە لە باقی بوونەوەرەکان ...