رد شدن به محتوای اصلی
ڕۆژانە زۆر جار وشەی ئیرتیجاع ئەبیسین و بۆمان ئێژن.
ئیرتیجاع چیە؟


ئیرتیجاع ـــــReactionـــــ(لە باوەڕی عام دا کۆنە پەرەستی)
لە زاراوەی سیاسیدا ئیرتیجاع بە مانای پێچەوانەی پێشکەوتن کۆمەڵایەتی جێگیر دەبێت،بەربەرەکانێی کرداری پێشکەوتووانەی چین و توێژەکانی کۆمەڵە.
پرۆسەی مێژووی ڕاپەڕینی کۆمەڵانی خەڵک ،کۆمەڵگای ئادەمیزاد بەرەو پێشکەوتن و گەشەکردن دەبات... ئەو چین و توێژانەی لە کۆمەڵدا حوکم و فەرمان ئەکەن لەگەڵ ئەو ڕێبازە پێشکەوتوانانەدا ناگونجێن و دەیانەوێت دۆخی کۆن وەکوو خۆی بهێڵنەوە ،بۆ ئەوەی کە گۆڕان و پێشکەوتن کۆمەڵانی خەڵک ئەوان بەرەو نەمان دەبات .
وەکوو:لە ناوچوون کۆمەڵگەی کۆیلایەتی،دوای ئەوان خەون موڵکەکان "فئوداڵ"(دەرە بەگایەتی)و...
ئەم چین و توێژانەی لە پێناو مانەوەی خۆیان و پاراستنی قازانج و بەرژەوەندی خۆیان هەموو کات بەربەرەکانێی پێشکەوتنی کۆمەڵ و گەشە کردنی چینەکانی کۆمەڵ دەکەن.
لە مانای تەواودا"ئیرتیجاع=کۆنەپەرەستی" بەوانەی دەوترێت کە بەربەرەکانێ لەگەڵ هەموو هەنگاوێکی پێشکەوتووانە دەکەن و بەرەنگاری هەموو کردارێکی تازە دەوەستن و ڕێگە بە بیرۆکەی نوێ نادەن.
جیاوازی نیە بۆ ئەو شێوازە هەڵسووکەوتە ڕەنگە ئەو بەرەنگار بوونەوە لە وڵاتێک وەکو ئامریکا دا ببێت و یا لە ناو ئاڵمان و یا هەر وڵاتێکی پێشکەوتووی دیکە.
هەر کەسێک کە بەرەنگاری بیرۆکەی نووێ بێت ئەوە ناسناوی "ئیرتیجاع =کۆنەپەرەستی " لە خۆی دەگرێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران کە بۆ گشت کەسێکمان ناسیاوە لە  ماوەی 4 دەهە کار و چالاکی خۆی ئەوەی بۆ ئێمە سەلماندوە کە لە پێناو هەر بیرۆکەیەکی نوێدا ئەوەستێت و و دژی کردەوە نیشان دەدات و ڕێگا بە گەشە کردنی بیرۆکەی نوێ و چالاکی بۆ پێشکەوتن نادات مەگەر ئەوەی بە پێ باوەڕ ئەو و یا لە قازانج ئەو دا ببێت .
ئەگەر گەرەکمان بێت بە دوای سەرچاوە دا بگەڕێین ئەگین بە بیرۆکەی ئایینی ئسلام کە مەلاکان و ئاخووندەکان بەڕێوەی دەبەن و بیرۆکەی نوێ و پێشکەوتن کۆمەڵگا لە دژی قازانجێ خۆیان سەیر دەکەن .
بۆیە بیرۆکەێ ئایینی ئەتوانین بێژین  شێوازێکە لە "کۆنەپەرەستی " کە بە سەر کۆمەڵگای ئێمەدا سەپاوە .

سەرچاوە:
📚فەرهەنگی نوێ
✍وەرگێڕ:بورهانی قانع
✍نوسەر:مەسعوود پژوهی

https://t.me/joinchat/AAAAAEO034gdxj03jTvjRQ

نظرات

پست‌های معروف از این وبلاگ

کنترل و انقلاب

اصولا وقتی راهی پیدا نکنید کە حقیقتی را باور کنید در حالی کە این حقیقت می تواند تمام افکار شما را دگرگون کند قطعا میگویید دروغ است و قصد دارید ما را بە بیراهە ببیرید. واژە تئ...

ئینسان

ئنسان: دوو جۆر تاریف لە ئینسان بوونی هەیە. یەک: لە لایەن زیندەوەری و زیندەوەر ناسی. دوو: لایەنی فەلسەفی ئینسان بوون. لە بەشی یەکەمدا مرۆڤ ئاوا تاریف دەکرێت: بوونەوەرێک زیرەک کە لە سەر دوو لاقی دەوەستێک و ڕاست دەوەستێت. ساحێبی جۆرە جیاوازەکانی ئۆرگانیزمی ژیانە وەکو: دڵ، مێشک ، گوورچیلە و چیتر. ئەم بوونەوەرە بیر دەکاتەوە و کۆمەڵگا دەخولقێنێت و بە شێوازی کۆمەڵایەتی ئەژی. زیندەوەر ناسەکان بەم شێوازە مانای مرۆڤ دەکەنەوە. جا ئێوەش دەتوانن هەزاران شتی دیکەشی بۆ بێژن. بەڵام ئەوەی کە ڕوونەوە لە لایەنی زیندەوەر ناسیەوە مرۆڤ هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ بوونەوەرەکانی دیکە نیە. بۆیە زیندەوەر ناسەکان بۆ ئەوەی تاقیکاری لەسەر مرۆڤ نەکەن دێن و کەڵک لە زیندەوەرانی دیکە دەگرن. بۆ نمونە مشک و بەراز و چیتر ، کە ئەمە نیشانی دەدات لەو لایەنەوە مرۆڤ بەشێکە لە سرووشت. بەڵام! بەڵام مرۆڤ ئەگەر ئەوەندە نزیکە لە باقی بوونەوەرەکان بۆچی لەوان جودایە؟ مەگەر ئەوەی بێژین بیرمەندان نازانن، بەڵام ئایا بیرمەندان نازانن؟ ئەرەستوو وەکو یەکێک لە بیرمەندانی کۆنی یۆنانی ئێژێت : مرۆڤ بە هۆی سیاسی بوونیەوە لە باقی بوونەوەرەکان ...
چیرۆکی کورت نووسەر مەسعود پژووهی هەوا تاریک بوو مامه شەمێ چوو بۆ دایەرەکە. سەیری کرد چۆار سەف درووست بوە. ویستی خۆی جودا بکاتەوە و بێژێت من لەوان نیم. بەڵام هەرچێکی کرد کەس لە زمان ئەو حاڵی نەدەبوو. هەوڵی ها کەمێک بە زمانی ئەوان قسە بکات. بۆ ئەوەی لێ تێبگەن. دەستی پێ کرد. بە دەم قسە کردنەوە ڕۆشت...! کارەکەشی ڕانەپەڕا بەڵام کاتێک کە گەڕایەوە بۆ ماڵ نە ئەو بنەماڵەکەی خۆی دەناسی و نە مامە شەمێش چیتر خۆشی دەناسی. هەر بۆیە ئاوارەی کۆڵانەکان بوو و هەر شەوێک لە پەنا کۆڵانێک دەنووست.